وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

وه‌زیرى ته‌ندروستى: له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى دهۆك و به‌رێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌كانى شارى دهۆك كۆبۆوه‌


وه‌زیرى ته‌ندروستى: له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى دهۆك و به‌رێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌كانى شارى دهۆك كۆبۆوه‌
د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید : داواى له‌پزیشك و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى وستافى كه‌رتى ته‌ندروستى كرد كارى زیاتر بكه‌ن بۆخیراگه‌یاندنى خزمه‌ت گوزارى ته‌ندروستى بۆنه‌خۆش.
به‌مه‌به‌ستى له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربون له‌ره‌وشى ته‌ندروستى سنورى پارێزگاى دهۆك و چۆنیه‌تى به‌رێوه‌چوونى كاره‌كانى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى دهۆك، ئێواره‌ى ئه‌مرۆ 22-1-2014 د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى دهۆك و به‌رێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌كانى شارى دهۆك كۆبۆوه‌ و گفتوگۆله‌باره‌ى چۆنیه‌تى پێشخستنى كه‌رتى ته‌ندروستى كرا،
له‌سه‌ره‌تاى كۆبونه‌وه‌كه‌ش به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى دهۆك ستایشى هه‌وڵه‌كانى وه‌زیرى ته‌ندروستى كرد كه‌به‌رده‌وام له‌نزیكه‌وه‌ سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ و بنكه‌ ته‌ندروستیه‌كان ده‌كات و ئه‌و كیشه‌و گرفتانه‌ى روبه‌رویان ده‌بێته‌وه‌ چاره‌سه‌رى پێویستیان بۆده‌كات،
له‌به‌شێكى ترى وته‌كه‌یدا دكتور نزار عصمه‌ت تیشكى خسته‌سه‌ر ره‌وشى ته‌ندروستى سنورى پارێزگاى دهۆك و هه‌وڵه‌كانى باشتركردنى ئه‌و كه‌رته‌.
دواتر د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى گوێبیستى داواوداواكارى به‌رێوه‌به‌رانى نه‌خۆشخانه‌كانى دهۆك كرد و رۆڵى پزیشكان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى و ستافى ته‌ندروستى به‌رزنرخاند له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و خزمه‌ت گوزاریه‌كانه‌ى كه‌پێشكه‌شى نه‌خۆشى ده‌كه‌ن،
وه‌زیرى ته‌ندروستى داواشى لێكردن هه‌وڵى زیاتر بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى خزمه‌ت گوزاریه‌كانى كه‌رتى ته‌ندروستى به‌شێوه‌یه‌كى خێرا بگاته‌ ده‌ستى نه‌خۆش.
هه‌روه‌ها راشى گه‌یاند وه‌ك وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئامانجمانه‌ به‌شێوه‌یه‌كى باشتر و خێراتر خزمه‌ت گوزارى ته‌ندروستى بگاته‌ ده‌ستى نه‌خۆش و سوود بگه‌یه‌نێت به‌هاوڵاتیان.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت