وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

به‌ هۆى مه‌ترسیه‌كانه‌وه‌..هه‌ڵمه‌تى نیشتمانى كوتان دژى نه‌خۆشى ئیفلیجى ده‌ستى پێ كرده‌وه‌ پێویسته‌(690) هه‌زار مندال بكوترێن


به‌ هۆى مه‌ترسیه‌كانه‌وه‌..هه‌ڵمه‌تى نیشتمانى كوتان دژى نه‌خۆشى ئیفلیجى ده‌ستى پێ كرده‌وه‌ پێویسته‌(690) هه‌زار مندال بكوترێن
وه‌زیرى ته‌ندروستى: هیچ حاله‌تێكى ئیفلیجى تۆمارنه‌كراوه‌ و ئاماده‌كارى ته‌واو بۆئه‌م مه‌به‌سته‌كراوه‌
بۆ جارێكى تر هه‌ڵمه‌تى نیشتیمانى كوتان دژى نه‌خۆشى ئیفلیجى منداڵان له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌ستى پێ كردووه‌، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌مرۆ د. رێكه‌وت حمه‌ ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ یاوه‌رى تیمێكى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى به‌شدارى له‌و هه‌وڵمه‌ته‌ كرد له‌ شارۆچكه‌ى توره‌قى شارى هه‌ولێر .به‌رێوه‌چوو،
له‌میانى به‌رێوه‌چوونى هه‌لمه‌ته‌كه‌ش وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌یاوه‌رى پارێزگارى هه‌ولێر و نوێنه‌رى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى له‌هه‌رێم و به‌رێوه‌به‌ى گشتى كاروبارى ته‌ندروستى و به‌ریوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر سه‌ردانێكى مه‌یدانیان به‌شه‌قام و كۆلانه‌كانى ئه‌م شارۆچكه‌یه‌ كرد،
له‌لێدوانێكیش وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ ماوه‌ى 5 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت كه‌ تێدا ئه‌و منداڵانه‌ ده‌كوترێن كه‌ ته‌منیان له‌خوار پێنج سالێدایه‌،
د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وتیشى له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ بریار وایه‌ 690 هه‌زار منداڵ بكوترێت له‌ گه‌ڵ 13 هه‌زار منداڵى دانیشتوى كه‌مپه‌كانى هه‌رێم له‌ رێگاى 4900 كارمه‌نده‌وه‌ كه‌ دابه‌ش بوونه‌ به‌ سه‌ر 1784 تێمدا،
 وه‌زیرى ته‌ندروستى ئه‌وه‌شى راگه‌یاند: بودجه‌ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دابین كراوه‌ به‌ برى 241 ملیون دینار، هه‌روه‌ك له‌ هه‌ڵًمه‌تى ئه‌مجاره‌ شێوازێكى تازه‌ به‌ كارهاتووه‌ ئه‌ویش ماك كردنى په‌نچه‌ى منداڵانه‌ى كه‌ ده‌كوترێن بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى تر تیمه‌كان نه‌یان كووتنه‌وه‌ یاخود به‌ داواداچوونى بۆ بكرێت له‌ ئه‌گه‌رى كاریگه‌ر نه‌بوونى كوتانه‌،
 وه‌زیرى ته‌ندروستى دڵنیاى هه‌موو هاوڵاتیانى هه‌رێم كردووه‌ كه‌ ئه‌و نه‌خۆشیه‌ له‌ هه‌رێم سه‌رى هه‌ڵنه‌داوه‌ به‌ڵام له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا هه‌موو ئاماده‌كاریه‌ك كراوه‌ بۆ رووبه‌ربوونه‌وه‌ى ئه‌و نه‌خۆشیه‌.
وێنه‌دار