وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌كێشه‌و كه‌م و كورى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى كوالێتى كۆنترۆڵ و نه‌خۆشخانه‌ى هه‌ولێرى فێركارى كۆڵیه‌وه‌

به‌مه‌به‌ستى له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربون له‌ چۆنیه‌تى به‌رێوه‌چوونى كاره‌كانیان ،ئه‌مرۆ 17-4-2012 د.رێكه‌وت حمه‌ ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان


وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌كێشه‌و كه‌م و كورى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى كوالێتى كۆنترۆڵ و نه‌خۆشخانه‌ى هه‌ولێرى فێركارى كۆڵیه‌وه‌.
به‌مه‌به‌ستى له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربون له‌ چۆنیه‌تى به‌رێوه‌چوونى كاره‌كانیان ،ئه‌مرۆ 17-4-2012 د.رێكه‌وت حمه‌ ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌یاوه‌رى به‌رێوه‌به‌رى گشتى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى هه‌ولێر سه‌ردانى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى كوالێتى كۆنترۆڵى ده‌رمان و پێداویستى پزیشكیان كرد، له‌كۆبونه‌یه‌كیشى رۆڵ و ئه‌ركى به‌رێوه‌به‌ر و كارمه‌ندانى ئه‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌ى به‌رزنرخاندا به‌تایبه‌ت له‌ پشكنین و به‌دواداچون له‌و ده‌رمانانه‌ى كه‌ له‌رێگه‌ى كوالێتى كۆنترۆڵه‌وه‌ پشكنینیان بۆ ده‌كرێت، له‌ووته‌یه‌كیشدا د.رێكه‌وت حمه‌ ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى  داواشى لێكردن به‌دڵسۆزیه‌وه‌ كاره‌كانى خۆیان ئه‌نجامبده‌ بۆئه‌وه‌ى چیتر ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى خراپ له‌نه‌ هێندرێته‌ بازاره‌كانى كوردستان، هه‌روه‌ك بانگێشتكردنى تیمێكى پێشكه‌وتوى به‌گرنگ زانى بۆئه‌وه‌ى ته‌واو كارمه‌ندانى ئه‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌ سود له‌ شاره‌زاى و پسپۆریان وه‌ربگرن.
پاشان یه‌كه‌یه‌كه‌ به‌شه‌كانى ئه‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌ى به‌سه‌ركرده‌وه‌ له‌ كێشه‌و كه‌م وكوریه‌كانى كۆڵیه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ى به‌باشترین شێوه‌ خزمه‌ت به‌ كه‌رتى ته‌ندروستى بكه‌ن.
هه‌ر ئه‌مرۆ17-4-2012 د.رێكه‌وت حمه‌ ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم نه‌خۆشخانه‌ى هه‌ولێرى فێركارى به‌سه‌ركرده‌وه‌ و له‌كێشه‌و گرفتى ئه‌و نه‌خۆشخانه‌ى كۆڵیه‌وه‌ كه‌ ماوه‌ى ساڵانێكى زۆره‌ خزمه‌ت به‌ دانیشتوانى شارى هه‌ولێر و ده‌روبه‌رى ده‌كات، له‌وبه‌سه‌ركردنه‌وه‌یدا د.رێكه‌وت حمه‌ ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى چاوى به‌ژماره‌یه‌ك نه‌خۆش كه‌وتو بریارى زۆر چاره‌سه‌ركردنى بۆدان له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌، پاشان به‌یاوره‌ى هه‌ره‌یه‌ك له‌ به‌رێوه‌به‌رى گشتى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى هه‌ولێر و به‌رێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى هه‌ولێرى فێركارى له‌كێشه‌و كه‌م وكورى نه‌خۆشخانه‌كه‌ى كۆڵیه‌وه‌ و داواى له‌پزیشك و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كرد ته‌واوى هه‌وڵه‌كانى خۆیان بخه‌نه‌گه‌ر له‌چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆش له‌كاتى سه‌ردانى كردنى بۆنه‌خۆشخانه‌كه‌.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى