وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

هه‌ڵمه‌تى كوتانى منداڵان له‌هه‌رێمى كوردستان ده‌ست پێده‌كات و هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش (675846) منداڵ ده‌گرێته‌وه

به‌مه‌به‌ستى به‌رده‌وامى دان به‌ پاكى هه‌رێمى كوردستان له‌و نه‌خۆشى و دڵنیا بوون له‌بن بڕكردنى نه‌خۆشى ئیفلیجى منداڵان، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم هه‌ڵمه‌تى كوتانى منداڵان ئه‌نجامده‌دات و


هه‌ڵمه‌تى كوتانى منداڵان له‌هه‌رێمى كوردستان ده‌ست پێده‌كات و هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش  (675846) منداڵ ده‌گرێته‌وه‌
به‌مه‌به‌ستى به‌رده‌وامى دان به‌ پاكى هه‌رێمى كوردستان له‌و نه‌خۆشى و دڵنیا بوون له‌بن بڕكردنى نه‌خۆشى ئیفلیجى منداڵان، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم هه‌ڵمه‌تى كوتانى منداڵان ئه‌نجامده‌دات و داواله‌سه‌رجه‌م دایكان و باوكان ده‌كه‌ین هاوكارى تیمه‌كانمان بن بۆسه‌رخستنى هه‌ڵمه‌تى كوتان بۆزیاتر دڵنیابوون له‌ته‌ندروستى نه‌وه‌كانى داهاتوومان،
هه‌ربه‌پێى ئامارى كوتان له‌م ساڵد ا( 675846) منداڵ له‌هه‌رێمى كوردستان ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ى كوتانى ئیفلیجى ده‌یان گرێته‌وه‌،و زیاتر له‌ (500) تیمى تایبه‌ت بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ ته‌رخانكراوه‌، بۆئه‌مه‌ش له‌ پارێزگاى هه‌ولێر( 274615) منداڵ و له‌ پارێزگاى سلیمانى ( 218750) منداڵ و له‌پارێزگاى دهۆكیش (182481) منداڵ ده‌گرێته‌وه‌.كه‌ هه‌ڵمه‌ته‌ له‌ رۆژى 9 تا 14 /9 /2012 ده‌ست پێده‌كات.
به‌هیواى كۆتانى منداڵ كانتان و هاوكارى كردنى تیمه‌كانمان بۆپاراستنى منداڵه‌كانتن له‌ نه‌خۆشى ئیفلیجى .
ڕاگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى