وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

وه‌زیرى ته‌ندروستى كارده‌كه‌ین بۆ جیاكردنه‌وه‌ى كه‌رتى تایبه‌ت و گشتى


وه‌زیرى ته‌ندروستى كارده‌كه‌ین بۆ جیاكردنه‌وه‌ى كه‌رتى تایبه‌ت و گشتى
د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید: پاڵپشتى كه‌رتى تایبه‌ت ده‌كه‌ین بۆزیاتر پێشخستنى كه‌رتى ته‌ندروستى و خزمه‌ت كردنى هاوڵاتیانى هه‌رێم،
به‌مه‌به‌ستى له‌نزیكه‌وه‌ى ئاگاداربون له‌چۆنیه‌تى به‌رێوه‌چوونى كاره‌كانى پرۆژه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى منداڵانى كوردستان د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌یاوه‌رى هه‌ریه‌ك له‌ به‌رێوه‌به‌رانى گشتى كاروبارى ته‌ندروستى و فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى هه‌ولێر سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى منداڵانى كوردستانى كرد له‌شارى هه‌ولێر كه‌ئه‌و پرۆژه‌یه‌ له‌لایه‌ن كه‌رتى تایبه‌ت ئه‌نجامده‌درێت و تایبه‌ته‌به‌ نه‌خۆشیه‌كانى منداڵان و چاره‌سه‌ركردنیان،
له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كى به‌رفروانیش له‌گه‌ڵ ستافى كارى نه‌خۆشخانه‌كه‌ و ئاماده‌بونى هه‌ریه‌ك له‌ به‌رێوه‌به‌رانى نه‌خۆشخانه‌ى له‌دایك بون و منداڵانى هه‌رێم و نه‌خۆشخانه‌ى راپه‌رین باس له‌هه‌نگاوه‌كانى پێشخستنى بوارى پزیشكى و چاره‌سه‌رى نه‌خۆشیه‌كانى منداڵان كرا،
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ دكتور ره‌نج شاویس خاوه‌نى پرۆژه‌ى نه‌خۆشخانه‌كه‌ ستایشى هه‌وله‌كانى وه‌زیرى ته‌ندروستى كرد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پاڵپشتى و هاوكارییانه‌ى كه‌ پێشكه‌شى بوارى ته‌ندروستى ده‌كات،
دواتر د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى تیشكى خسته‌سه‌ر پلانى داهاتووى وه‌زاره‌ت بۆزیاتر پێشخستنى كه‌رتى ته‌ندروستى دۆزینه‌وه‌ى ئالییه‌تى جیاكردنه‌وه‌ى كه‌رتى تایبه‌ت و كه‌رتى گشتى،
پاشان یه‌كه‌ یه‌كه‌ به‌شه‌كانى ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ له‌لایه‌ن وه‌زیرى ته‌ندروستى سه‌ركرایه‌وه‌.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت