بۆله‌نزیكه‌وه ئاگاداربون له‌كێشه‌و گرفته‌كانى بوارى ته‌ندروستى جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌سه‌ركرده‌وه
جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم سه‌ردانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كرد
بۆله‌نزیكه‌وه ئاگاداربون له‌كێشه‌و گرفته‌كانى بوارى ته‌ندروستى جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌سه‌ركرده‌وه
پێش نیوه‌رۆى ئه‌مرۆ 10-9-2012 كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لى جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كرد و له‌گه‌ڵ د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى و ژماره‌یه‌ك له به‌رێوه‌به‌ران و راوێژكارانى وه‌زاره‌ت كۆبۆوه،
له‌سه‌ره‌تایى كۆبونه‌وه‌كه وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌گه‌رمى به‌خێرهاتنى جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆسه‌ردانه‌كه‌ى و له‌نزیكه‌وه ئاگاداربون له ره‌وشى ته‌ندروستى و كێشه‌و گرفته‌كانى ئه‌و كه‌رته،
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لى جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم رۆڵ و ئه‌ركى وه‌زاره‌تى به‌گرنگ وه‌سف كرد بۆ هاوڵاتیان و ده‌ست خۆشى كرد له‌هه‌وڵه‌به‌رده‌وامه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و له‌باشتركردنى خزمه‌ت گوزاریه‌كانى ته‌ندروستى له‌رێگه‌ى پێشكه‌ش كردنى باشترین خزمه‌ت گوزارى ته‌ندروستى بۆیان داواشى لێ‌كردن به‌رده‌وامى بده‌ن به‌ئه‌ركى سه‌رشانى خۆیان هه‌ڵبستن و پیشه‌ى پزیشكى و خزمه‌ت گوزاریه‌كانى بوارى ته‌ندروستى بگه‌یه‌نن به ته‌واوى هاوڵاتیان،
له‌به‌شێكى تر‌ى كۆبونه‌وه‌كه جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم ئاماده‌ى و پاڵپشتى ته‌واوى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى كه‌رتى ته‌ندروستى نیشاندا، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌شى به‌ئاماده‌بوان راگه‌یاند وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وه‌زاره‌تێكى خزمه‌ت گوزاره و ده‌بێت به‌هه‌موان هاوكارى بین بۆ سه‌ركه‌وتن و گه‌یاندنى خزمه‌ت گوزاریه‌كانیان.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى