به‌ئاماده‌بوانى پارێزگارى هه‌ولێر و به‌رێوه‌به‌رى گشتى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك له پزیشكان له‌مه‌راسیمێكى تایبه‌ت نۆرینگه‌ى راوێژكارى مه‌لافه‌ندى له‌شارى هه‌ولێر كرایه‌وه، به‌ئامانجى پێشكه‌ش كردنى خزمه‌ت گوزارى زیاترى كه‌رتى ته‌ندروستى
له‌شارى هه‌ولێر دووه‌م نورێنگه‌ى راوێژكارى كرایه‌وه
به‌ئاماده‌بوانى پارێزگارى هه‌ولێر و به‌رێوه‌به‌رى گشتى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك له پزیشكان له‌مه‌راسیمێكى تایبه‌ت نۆرینگه‌ى راوێژكارى مه‌لافه‌ندى له‌شارى هه‌ولێر كرایه‌وه، به‌ئامانجى پێشكه‌ش كردنى خزمه‌ت گوزارى زیاترى كه‌رتى ته‌ندروستى بۆ دانیشتوانى سنوره‌كه، دواى كردنه‌وه‌ى نۆرینگه‌كه‌ش ئاماده‌بوان یه‌كه‌یه‌كه به‌شه‌كانیان به‌سه‌ركرده‌وه و له‌نزیكه‌وه ئاشنایى جۆره‌كانى ئه‌و خزمه‌ت گوزاریانه بون كه له‌و نۆرینگه‌یه پێشكه‌شى هاوڵاتیان ده‌كرێت،
له‌لێدوانێكیش بۆ ده‌زگاكانى راگه‌یاند دكتور مغدید خدر به‌رێوبه‌رى گشتى فه‌رنگه‌ى ته‌ندروستى هه‌ولێر ئاماژه‌ى به‌گرنگى كردنه‌وه‌ى نۆرینگه‌كه كرد كه 24 سه‌عات كراوه ده‌بێت و ته‌واوى به‌شه‌كانى پزیشكى له‌خۆوه ده‌گرێت و به‌نرخێكى زۆر كه‌متر چاره‌سه‌رى نه‌خۆش ده‌كرێت، وتیشى نرخى بینینى پزیشكى پسپۆر به 3 هه‌زار دینار ده‌بێت له‌گه‌ڵ خه‌رج كردنى بڕى 50% ى نرخى ده‌رمان له‌و نۆرینگه‌یه، بریارى كردنه‌وه‌ى نۆرینگه‌ى راوێژكارى له‌شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان دواى ئه‌وه دێت كه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم بریارى دا ژماره‌یه‌ك نۆرینگه‌ى راوێژكارى بكرێته‌وه بۆئه‌وه‌ى هاوڵاتیان به‌نرخێكى كه‌متر چاره‌سه‌رى نه‌خۆشیه‌كانیان بكه‌ن،
كردنه‌وه‌ى نۆرینگه‌ى راوێژكارى مه‌لافه‌ندیش له‌شارى هه‌ولێر به دووه‌م نۆرینگه داده‌نرێت و بریاریشه تاكۆتایى ئه‌مساڵ ژماره‌یه‌كى تر له‌و نۆرینگاكه بكرێنه‌وه.
وێنه‌داره