1/ 12 ڕۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئه‌یدز له هه‌موو ساڵێك ده‌رفه‌تێك و هه‌لێكی گرنگه بۆ دووپاتكردنه‌وه‌ی به‌ڵێن و پابه‌ندبوونی نێوده‌وڵه‌تی به هه‌وڵه‌گشتگیره‌كان بۆ به‌گژداچوونه‌وه و كۆنترۆڵی نه‌خۆشی ئه‌یدز
1/ 12 ڕۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئه‌یدز
1/ 12 ڕۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئه‌یدز له هه‌موو ساڵێك ده‌رفه‌تێك و هه‌لێكی گرنگه بۆ دووپاتكردنه‌وه‌ی به‌ڵێن و پابه‌ندبوونی نێوده‌وڵه‌تی به هه‌وڵه‌گشتگیره‌كان بۆ به‌گژداچوونه‌وه و كۆنترۆڵی نه‌خۆشی ئه‌یدز ، له‌و ڕۆژده‌دا ڕێكخراوه‌كان (لۆكاڵ و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ) ، ده‌زگاته‌ندروستییه‌كان هه‌وڵه‌كانیان چڕترده‌كه‌نه‌وه بۆ پێشگیری له نه‌خۆشییه‌كه و ده‌ربڕینی هاوسۆزی بۆ توشبوونی ئه‌و نه‌خۆشییه.
بێ گومان ، هه‌ر به‌ته‌نها ئه‌و ڕۆژه به‌س نیه بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه ترسناكه‌ی ساڵانێكی زۆره به‌رۆكی ته‌ندروستی و ژیانی مرۆڤه‌كانی گرتووه ، له‌مپه‌ره له‌به‌رده‌م به‌ره‌وپێشچوون و بوژانه‌وه‌ی ئابوری ، هه‌ره‌شه‌یه له‌سه‌ر ئارامی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئاسایشی نه‌ته‌وه ، هه‌ستیاره بۆ لایه‌نی ڕامیاری ،ئایینی ،یاسادانان ،ژینگه ، جێنده‌ر له كۆمه‌ڵگادا .
ئه‌مانه‌ش ئه‌و لایه‌نانه‌ن كه ده‌كه‌ونه‌ژێركاریگه‌ری ڤایرۆسه‌كه یان كارده‌كه‌نه سه‌ر ڤایرۆسه‌كه ،پێشی لێده‌گرن و له‌ناوی ده‌به‌ن یان هه‌لی زیاتر ده‌ره‌خسێنن بۆ ته‌شه‌نه‌كردنی زیاتری نه‌خۆشیه‌كه ، بۆیه هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری و كاری هاوبه‌شی هه‌موو لایه‌ك بنه‌مایه بۆ پیشگیری و كۆنترۆڵی نه‌خۆشییه‌كه .
ئه‌یدز نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆسی درێژخایه‌نه ، زۆربه‌ی جار له‌ئه‌نجانی ناهۆشیاری و به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتنی ڕێگاكانی خۆپراستن ، مرۆڤ توشی ده‌بێت ، به‌تایبه‌تی له ئه‌نجامدانی كاری سێكسی نا سه‌لامه‌ت واته ئه‌نجامدانی سێكس به‌بێ به‌كارهێنانی كۆندۆم له‌گه‌ڵ كه‌سێك كه‌هه‌ڵگری ڤایرۆسی ئێچ ئای ڤی / ئه‌یدز بێت .
سێكس تاكه ڕێگه‌ی توشبوونی ئه‌و نه‌خۆشیه نی یه به‌ڵكو وه‌رگرتنی خوێنی پیس بوو به‌ڤایرۆسه‌كه و به‌كارهێنانی نادده‌ی هۆشبه‌ر و ده‌رزی پیس بوو ، تاتووكردن ، وه‌رگرتن له دایكێكی توشبوو بۆ كۆرپه‌كه‌ی هۆكارن بۆ تووشبوون به‌ڤایرۆسه‌كه .
هۆشیاری و جێ به‌جێكردنی ڕێگاكانی خۆپارێزی ، دووركه‌وتنه‌وه له‌كاری سێكسی له ده‌ره‌وه‌ی ژیانی هاوسه‌ری ، به‌كارهێنانی كۆندۆم له‌كاتی سێكسكردن له‌گه‌ڵ كه‌سێك كه دڵنیا نیت له پاكی له ڤایرۆسه‌كه ، به‌كارنه‌هێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و ده‌رزی و سرنجی به‌كارهاتوو ، وه‌رنه‌گرتنی خوێن تا دڵنیا نه‌بین كه پشكنینی بۆكراوه و خاوێنه له ڤایرۆسه‌كه ، ئه‌مانه ئه‌و ڕێگایانه‌ن كه ده‌مانپارێزێت له‌تووشبوون به نه‌خۆشیه‌كه .
نه‌خۆشى ئه‌یدز په‌تایه‌كى جیهانى یه حاله‌تى توشبوون له هه‌موو وولاتانى جیهان تۆماركراوه به‌گوێره‌ی دوا راپۆرتی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ژماره‌ى توشبووان له كۆتایی ساڵی 2011 كه‌یشته 34.2 ملیۆن ، زیاتر له 2,5 ملیون مندال هه‌ڵگرى ڤایرۆسه‌كه‌ن ، ته‌نها له سالی 2011 2.5 ملیۆن كه‌س توشی ئه‌یدز بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش 330000 منداڵن ، به سه‌ر ئاستی جیهان له 40% توشبووانی نوێ ئه‌ونه‌ن كه ته‌نه‌میان به نێوان 15_24 ساڵی دایه له‌وانیش تووشبوونی ره‌گه‌زی مێینه دوو هه‌نده‌ی نێرینه‌یه . وه له‌م ساله‌دا 1700000كه‌س به‌هۆى ئه‌یدز مردوون.
.
له هه‌رێمى كوردستان له ساڵی 2012 ته‌نها (2) حاڵه‌تی توشبوون هه‌بووه له دانیشتونی هه‌رێم له‌گه‌ڵ (10) حاڵه‌تی تر كه بیانی بوون و ڕه‌وانه‌ی ووڵاتانی خۆیان كرونه‌ته‌وه .
به‌مه‌ش كۆی گشتی تووشبوان له سالی 1986تاوه‌كو مانگی 11 /2012 گه‌یشتۆته (19)
حاله‌ت كه له‌ژێرچاودێری پاراستنی ته‌ندروستی دان ، هه‌روها (81) حاله‌تى تر له خه‌لكانی بیانى كه هه موویان ڕه‌وانه‌ی ووڵاتانی خۆیان كراونه‌ته‌وه .
پڕۆگرامی نیشتمانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئه‌یدز له هه‌رێمی كوردستان له ئه‌ركه‌كانی خۆی به‌رده‌وامه بۆ كۆنتڕۆڵكردن و پێشگیری له نه‌خۆشییه‌كه و ئه‌نجومه‌نی باڵای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ش له هه‌رێمی كوردستان چادوێری و سه‌رپه‌رشتی هه‌ماهه‌نگی نێوان وه‌زاره‌ته‌په‌یوه‌نداره‌كان ده‌كات بۆ به‌هێزكردنی ڕێوشوێنه‌كانی پێشگیری وه‌ك ئه‌نجامدنی پشكنین به‌تایبه‌تی له‌سنوره‌كان و فرۆكه‌خانه‌كان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی دێنه هه‌رێمی كوردستان ، هه‌روها به‌هێزكردنی تواناكانی ده‌ستنیشانكردن و چاره‌سه‌ركردن و چاودێریكردنی نه‌خۆشانی ئه‌یدز له‌گه‌ڵ چالاكی هۆشیاری ته‌ندروستی بۆ ئاشناكردنی هوڵاتیان به نه‌خۆشییه‌كه و خۆپراستن لێی .
ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
1 / 12 / 2012