وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

كۆبونه‌وه‌ى لێژنه‌ى باڵاى كۆنترۆڵكردنى نه‌خۆشیه‌ گواستراوه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌رێوه‌چوو

ئه‌مرۆ 28-1-2013 له‌دیوانى وه‌زاره‌ت به‌سه‌رپه‌رشتى دكتور رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم و به‌ئاماده‌بوانى نوێنه‌رى وه‌زاره‌ته‌كانى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو و ئاوقاف و كاروبارى ئاینى و ناوخۆ و به‌رێوه‌به‌ره‌كانى پاراستنى ته‌ندروستى له‌دیوانى وه‌زاره‌ت


كۆبونه‌وه‌ى لێژنه‌ى باڵاى كۆنترۆڵكردنى نه‌خۆشیه‌ گواستراوه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌رێوه‌چوو
ئه‌مرۆ 28-1-2013 له‌دیوانى وه‌زاره‌ت به‌سه‌رپه‌رشتى دكتور رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم و به‌ئاماده‌بوانى نوێنه‌رى وه‌زاره‌ته‌كانى  كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو و ئاوقاف و كاروبارى ئاینى و ناوخۆ و به‌رێوه‌به‌ره‌كانى پاراستنى ته‌ندروستى له‌دیوانى وه‌زاره‌ت و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌ گشتیه‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك كۆبونه‌ویه‌كى تایبه‌ت سازكرا،
به‌مه‌به‌ستى پته‌كردنى هه‌ماهه‌نگى نێوان وه‌زاره‌ته‌په‌یوه‌نداره‌كان و جه‌خت كردنه‌وه‌ له‌سه‌ر گرتنه‌به‌رى رێو شوێنى پێویست بۆ پێشگیرى له‌نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزاى په‌تایى H1N1،
له‌به‌شێكى ترى كۆبونه‌وه‌كه‌ نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ جه‌ختكرایه‌وه‌ له‌وه‌ى كه‌ هیچ حاله‌تێكى ئه‌نفلوه‌نزاى باڵنده‌ نیه‌ له‌په‌له‌وه‌ر له‌هه‌رێمى كوردستان ، هاوكات نه‌بونى هیچ حاله‌تێكی ئه‌نفلوه‌نزاى باڵنده‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى دوپاتكرایه‌وه‌،
له‌و كۆبونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختكرایه‌وه‌ له‌سه‌ر گرتنه‌به‌رى رێوشوێنه‌كانى پێشگیرى وئاماده‌كارى  له‌ هه‌بونى ده‌رمان وڤاكسینى دژى ئه‌نفلوه‌نزاى وه‌رزى  و پێویستیه‌ خۆپارێزیه‌كان و تاقیگه‌كان بۆ ده‌ست نیشانكردنى نه‌خۆشیه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ته‌رخانكردنى قاوشى تایبه‌ت له‌نه‌خۆشخانه‌كان بۆ هه‌ر حاله‌تى پێویست له‌گه‌ڵ به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر  هه‌ڵمه‌ته‌كانى هۆشیارى بۆ خۆپارێزى له‌توشبون له‌ نه‌خۆشى ئه‌نفلوه‌نزا.
شایه‌نى باسه‌ تاوه‌كو ئێستا ته‌نها یه‌ك حاله‌تى ئه‌نفلوه‌نزاى h1n1 له‌هه‌رێمى كوردستان تۆماركراوه‌ كه‌ ئه‌ویش به‌ته‌واوى چاك بۆته‌وه‌ و له‌نه‌خۆشخانه‌ نه‌ماوه‌.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت