وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

له‌رۆژى جیهانى ئه‌یدز مه‌راسێمیكى تایبه‌ت له‌شارى هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو


له‌رۆژى جیهانى ئه‌یدز مه‌راسێمیكى تایبه‌ت له‌شارى هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو 
له‌ماوه‌ى 11 مانگى رابردوو 365 هه‌زار كه‌س پشكنینیان بۆكراوه‌
تائێستا له‌هه‌رێم 15 حاله‌تى توشبووبه‌ئه‌یدز و 4 مردن به‌ونه‌خۆشیه‌ تۆماركراوه‌
له‌رۆژى جیهانى ئه‌یدز وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم له‌شارى هه‌ولێر مه‌راسیمیكى تایبه‌تى سازكرد، له‌و چوارچێوه‌یه‌ش د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى ئامار و داتاى توشبوان و هه‌وڵه‌كانى بۆ به‌رگرتن و پێشگیرى له‌ونه‌خۆشیه‌ى خسته‌ رووه‌، به‌شێوه‌یه‌ش راى گه‌یاند له‌ 27 ساڵ ته‌نها (15 ) حاله‌تی تووشبوو تۆماركراوه‌  له‌ گه‌ڵ (4) حاڵه‌تی مردن به‌هۆی نه‌خۆشیه‌كه‌ له‌كاتێكدا كه‌ به‌ته‌نها له‌ (11) مانگی ئه‌م ساڵ له‌ هه‌رێمی كوردستان ( 365,000) كه‌س پشكنینیان بۆكراووه‌ له‌ هاووڵاتیانی هه‌رێم و بیانیه‌كان به‌جۆرێك ساڵ دوای ساڵ ڕێژه‌ی پشكنین زیاتر ده‌كه‌ین بۆ دڵنیابوون  له‌ باری ته‌ندروستی هاوولاتیان.
ئه‌مڕۆ  32 ساڵ تێپه‌ڕده‌بێت به‌سه‌ر سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشی ئه‌یدز له‌جیهان  وه‌ك یه‌كێك له‌ مه‌ترسیدارین نه‌خۆشی درمی ڤایرۆسی له‌ سه‌ده‌ی بیسته‌م كه‌ به‌ به‌رده‌وامی هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ته‌ندروستی گشتی ده‌كات و ساڵانه‌ چه‌ند ملیۆن كه‌سێك ده‌كاته‌ قوربانی، له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیشدا كه‌له‌شارى هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى ئامار و داتاى توشبوانى نه‌خۆشى ئه‌یدزى له‌كوردستان راگه‌یاند كه‌له‌ماوه‌ى 27 ساڵى رابردوو تا ئێستا 15 حاله‌تى ئه‌یدز تۆماركراوه‌ و 4 له‌توشبوانى گیانیان له‌ده‌ستداوه‌،
وتیشى ئه‌وه‌ی جێگای ئومێد و خۆشحاڵی یه‌ ، دوای هه‌وڵ و تێكۆشانی زۆری پزیشكان و پسپۆڕانی ئه‌م بواره‌  تواندراووه‌  ده‌رمانی دژه‌ ڤایرۆسی كاریگه‌ر بدۆزرێته‌وه‌  كه‌ ڕۆڵی گرنگیان هه‌بووه‌ له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی مردن به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشی یه‌ و درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ژیانی نه‌خۆشه‌كان و باشتركردنی باری ته‌ندروستیان .
له‌به‌شێكى ترى قسه‌كانیدا وه‌زیرى ته‌ندروستى باسى له‌هه‌وله‌كانى وه‌زاره‌ت كرد بۆ پێشگیرى و به‌رگرتن له‌نه‌خۆشى ئه‌یدز وتیشى سه‌ره‌راى كاره‌كان و هه‌وله‌كان له‌رێگه‌ى جێ به‌جێكردنی پرۆگرامی نیشتمانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئه‌یدز  له‌ هه‌رێم  كه‌ (3) ته‌وه‌ری  پشكنین و كۆكردنه‌وی زانیاری  و  به‌هێزكردنی توانای تاقیگه‌یی بۆ ده‌ستنیشانكردن  و هۆشیاری كه‌چى ئه‌یدز هه‌ر مه‌ترسى هه‌یه‌ له‌سه‌ر ژیانى هاوڵاتیان،
د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى رووله‌ده‌زگاكانى راگه‌یاند وتى  له‌ (11) مانگی ئه‌م ساڵ له‌ هه‌رێمی كوردستان ( 365,000) كه‌س پشكنینیان بۆكراووه‌ له‌ هاووڵاتیانی هه‌رێم و بیانیه‌كان به‌جۆرێك ساڵ دوای ساڵ ڕێژه‌ی پشكنین زیاتر ده‌كه‌ین بۆ دڵنیابوون  له‌ باری ته‌ندروستی هاوولاتیان و ئه‌و شاندكراوانه‌ش كه‌ دێنه‌ ناو هه‌رێمی كوردستان .
له‌كۆتایى مه‌راسیمه‌كه‌ش خه‌لاتى رێزلێنان به‌خشرایه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى كاریان كردوه‌ بۆبلاوكردنه‌وه‌ى هۆشیارى و رۆشنبیرى ئه‌یدزله‌كوردستان، 
 به‌گوێره‌ی  ڕاپۆرتی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهان، ئه‌یدز  تاوه‌كو ئیستا بووه‌ته‌ هۆی مردنی 36 ملیۆن مرۆڤ له‌ جیهان  هاوكات له‌ ئیستاش  35,300,000  كه‌س ئه‌و نه‌خۆشیه‌یان هه‌یه‌ له‌ جیهان،  له‌و ژماره‌یه‌ 3,340,000  منداڵن  و 2,100,000  توشبوو هه‌رزه‌كارن كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 10_19 ساڵی دایه‌، به‌شێوه‌یه‌ك ته‌نها له‌ ساڵی 2012  دا  2,600,000  به‌هۆی ئه‌یدزه‌وه‌ مردوون   و له‌هه‌مان  ساڵه‌دا 2,300,000 كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون .
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت