سه‌باره‌ت به‌هێنانى ده‌رمان بۆ هه‌رێمى كوردستان
خاڵه سنووریه‌كان : حاجی ئۆمه‌ران / ئیبراهیم خه‌لیل/ باشماخ
سه‌باره‌ت به‌هێنانى ده‌رمان بۆ هه‌رێمى كوردستان
:
1. به‌ڵگه‌نامه‌ى شوێنى
دروستكردنى وێنه‌ى (ڕه‌سه‌ن) و په‌سندكراو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتى
به‌رهه‌م هێنه‌ر و بالوێزخانه‌ى عێراق له‌م وڵاته.
2. Packing list (ڕه‌سه‌ن) و
په‌سنكراو له‌لایه‌ن كۆمپانیاى به‌رهه‌م هێنه‌ر.
3. به‌ڵگه‌نامه‌ى شیكردنه‌وه:
له‌لایه‌ن كۆمپانیاى به‌رهه‌م هێنه‌ر.
4. ده‌بێ ده‌رمانى هاورده‌كراو
له‌نێو ئه‌و ده‌رمانانه بێت كه له‌لایه‌ن وزاره‌تى ته‌ندروستى عێراق بڕیارى له‌سه‌ردرابێت،
و ده‌بێ ئه‌م كۆمپانیایه‌ى كه هاورده‌ى ده‌كا تۆمار كرابێت له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى
عێراق، یان له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان.
5. ده‌بى كۆمپانیاى
هاورده‌كه‌ر تۆمار كرابێت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان.
6. پێشكه‌شكردنى لیست به‌و
كه‌ل و په‌ل و ده‌رمانانه‌ى كه هاورده‌كراوه به‌شه‌ش وێنه، به‌هه‌مان ریزبه‌ند
و ناوه‌رۆكى (Packing list)و وێنه‌یه‌ك مۆرى كۆمپانیاى هاورده‌كه‌رى له‌سه‌ر بێت.
7. هێنانى (Sample) نموونه له
ده‌رمانى هاورده‌كراو.
8. سه‌باره‌ت به‌ئامێرو پێداویستى
پزیشكى و كه‌ل و په‌لى تاقیگه‌كه‌رى و ددان ئه‌وه گشت به‌ڵگه نامه‌كانى پێش‌و
داوا ده‌كرێت ته‌نها به‌ڵگه‌نامه‌ى شیكردنه‌وه نه‌بێت.
-- ئه‌و ده‌رمانانه‌ى كه له‌خاله‌كانى
نێوان هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى مه‌ركه‌زى عێراقدا هاورده ده‌كرێن.
1- ده‌بێ ئه‌م ده‌رمانانه پیشكنینیان بۆ كرا بێت له‌لایه‌ن
مه‌ڵبه‌ندى نیشتمانى چاودێرى و لێكۆلینه‌وه‌ى ده‌رمانسازی له‌به‌غدا.
2- لایه‌نى دابینكه‌ر ده‌بێ
فه‌رمى بێت (نوسینگه زانستیه‌كان و كۆگاده‌رمانه فه‌رمیه‌كان)
3- لایه‌نى وه‌رگر له‌هه‌رێمى
كوردستان ده‌بێ كۆمپانیاى ده‌رمان و پێداویستى
پزیشكى تۆمار كرا‌و بن له هه‌رێمى كوردستان.
4- فۆرمى پشكنینى ده‌رمان ده‌بێ په‌سندكرابێت له‌لایه‌ن ئه‌و نوسینگه
زانستیانه‌ى كه ده‌رمانه‌كان له‌لایه‌ن هاورده ده‌كرێت، ئه‌و نووسینگه په‌یمان
و دان به‌وه دابنێ كه ئه‌م راپۆرته وێنه‌یه‌كه له‌وێنه (ڕه‌سه‌ن)ه‌كه‌ى كه
له مه‌ڵبه‌ندى نیشتمانى چاودێرى ده‌رمانسازى وه‌رگیراوه‌و به‌مۆرى نوسینگه مۆركرابێت.
5- ده‌بێ ئه‌م نووسینگه
زانستیانه یه‌كێك له‌كۆمپانیا مۆَله‌ت پێدراوه‌كان له‌هه‌رێمى كوردستان سه‌رپشك
بكه‌ن بۆ دابه‌شكردنى كه‌ل و په‌ل و به‌رهه‌مه‌كانى له‌ناو هه‌رێمى كوردستان.