له‌هه‌رێم هیچ حاله‌تێكى ڤایرۆسى ئیبۆلاى تۆمارنه‌كراوه
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت
هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه هیچ حاڵه‌تێكی نه‌خۆشی ڤایرۆسی ئیبۆڵا له هه‌رێمی كوردستان تۆمارنه‌كراوه.
هۆبه‌ی كۆنترۆڵی نه‌خۆشیه گوازراوه‌كان له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان به ووردی چاودێری نه‌خۆشیه‌كه و بڵاوبوونه‌وه‌ی له ووڵاتی ئه‌فریقیا ده‌كات و هاوكات له رێگه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیه‌وه ئاڵوگۆری زانیاریمان هه‌یه ده‌رباره‌ی نه‌خۆشیه‌كه هه‌روه‌ها هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌كانی خۆپارێزی له نه‌خۆشخانه و ده‌زگاته‌ندروستیه‌كان گیراونه‌ته‌به‌ر.
بۆیه لێره‌وه هه‌موولایه‌ك دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه كه‌هیچ حاله‌تێكى ئه‌م نه‌خۆشیه تۆمارنه‌كراوه.