وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

دوو نه‌خۆشخانه‌ی 200 قه‌ره‌وێڵه‌یی له‌ سلێمانی دروستده‌كرێن

به‌‌ئاماده‌‌بوونی عیماد ئه‌‌حمه‌‌د جێگری سه‌‌رۆكی حكومه‌‌تی هه‌‌رێمی كوردستان و د. رێكه‌‌وت حه‌مه‌‌ڕه‌‌شید وه‌‌زیری ته‌‌ندروستی حكومه‌‌تی هه‌‌رێمی كوردستان و كامه‌‌ران عه‌‌بدولڕه‌‌حمان وه‌‌زیری ئاوه‌‌دانكردنه‌‌وه‌و به‌‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی و د . میران محه‌مه‌د به‌‌ڕێوه‌به‌‌ری فه‌‌رمانگه‌‌ی ته‌‌ندروستی سلێمانی، ئه‌‌مڕۆ 17-1 له‌‌هۆڵی


دوو نه‌خۆشخانه‌ی 200 قه‌ره‌وێڵه‌یی له‌ سلێمانی دروستده‌كرێن
به‌‌ئاماده‌‌بوونی عیماد ئه‌‌حمه‌‌د جێگری سه‌‌رۆكی حكومه‌‌تی هه‌‌رێمی كوردستان و د. رێكه‌‌وت حه‌مه‌‌ڕه‌‌شید وه‌‌زیری ته‌‌ندروستی حكومه‌‌تی هه‌‌رێمی كوردستان و كامه‌‌ران عه‌‌بدولڕه‌‌حمان وه‌‌زیری ئاوه‌‌دانكردنه‌‌وه‌و به‌‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی و د . میران محه‌مه‌د به‌‌ڕێوه‌به‌‌ری فه‌‌رمانگه‌‌ی ته‌‌ندروستی سلێمانی، ئه‌‌مڕۆ 17-1 له‌‌هۆڵی پارێزگای سلێمانی گرێبه‌‌ستی نه‌‌خۆشخانه‌‌ی 200 قه‌‌ره‌‌وێڵه‌‌ی رۆماتیزم و چاره‌‌سه‌‌ری سروشتی و نه‌‌خۆشخانه‌‌ی 200 قه‌‌ره‌‌وێڵه‌‌یی منداڵبوون و منداڵان له‌‌سلێمانی كرا ئیمزاكرا                                                         .
هه‌ردوو پڕۆژه‌كه‌ له‌ماوه‌ی 30 مانگدا له‌‌لایه‌‌ن گروپی كۆمپانیای میرانه‌‌وه‌‌ جێبه‌‌جێده‌‌كرێن و له‌‌لایه‌‌ن وه‌‌زاره‌‌تی ته‌‌ندروستییه‌‌وه‌‌ بودجه‌‌یان بۆ ته‌رخانكراوه‌.
به‌مه‌به‌ستى زیاتر گه‌یاندنى خزمه‌ت گوزارى بوارى ته‌ندروستى بۆهاوڵاتیان له‌رێگه‌ى دروست كردنى ئه‌م دوو نه‌خۆشخانه‌یه‌،
له‌مه‌راسیمى واژووكردنى گرێبه‌سته‌كه‌ش عیماد ئه‌‌حمه‌‌د جێگری سه‌‌رۆكی حكومه‌‌تی هه‌‌رێمی كوردستان له‌ووته‌یه‌كدا: جیاله‌وه‌ى پرۆژه‌كه‌ى به‌گرنگ وه‌سف كرد بۆدانیشتوانى شاره‌كه‌ له‌هه‌مان كاتدا وتى ئه‌م پڕۆژه‌‌یه‌‌ كه‌‌ ئه‌مڕۆ ئیمزاكرا ده‌بێته‌‌ یه‌‌كێك له‌‌و پڕۆژانه‌‌ی كه‌‌ وه‌‌زاره‌‌تی ته‌‌ندروستی بۆ خزمه‌‌تكردنی هاووڵاتیانی كوردستان و ئه‌‌م شاره‌‌ خۆشه‌‌ویسته‌‌ی شاری سلێمانی ئه‌نجامیده‌دات، كاتێك كوردستان ئاوه‌‌دانده‌‌كرێته‌‌وه‌‌ نابێت له‌‌ بوارێكدا ئاوه‌‌دان بكرێته‌‌وه‌،‌ ده‌‌بێت هه‌‌موو بواره‌‌كان بگرێته‌‌وه‌‌، له‌ئێستاشدا له‌‌ بواری ته‌‌ندروستیدا گه‌‌یشتووینه‌‌ته‌‌ ئاستێكی باش،

له‌به‌شێكى ترى ووته‌كه‌یدا راى گه‌یاند : ئه‌‌گه‌‌ر هاتوو ته‌ماشایه‌كی رابردوو بكه‌ین، له‌‌ساڵی 2004 دا 42 نه‌‌خۆشخانه‌‌ له‌ كوردستاندا بوونیان هه‌بووه‌،‌ له‌‌ ساڵی 2012 دا گه‌‌یشتۆته‌‌ 64 نه‌‌خۆشخانه‌‌، له‌‌ 2004 دا 698 بنكه‌ی ته‌ندروستی هه‌بوون، له‌ئێستادا‌ 957 بنكه‌ی ته‌ندروستی هه‌ن، له‌‌ 2004 دا 1952 دكتۆرمان هه‌بووه‌، به‌ڵام له‌ئێستادا 6055 دكتۆرمان هه‌یه‌، بۆیه‌ ده‌توانین بڵێین بواری ته‌ندروستی له‌‌ماوه‌‌ی ئه‌م 8 ساڵه‌دا  گه‌‌شه‌‌یه‌‌كی زۆر به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌.
پاشان د . رێكه‌‌وت حه‌مه‌‌ڕه‌‌شید وه‌‌زیری ته‌‌ندروستی حكومه‌‌تی هه‌‌رێمی كوردستان وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو وتی: ئه‌‌مساڵ توانیومانه‌ چه‌‌ندین نه‌‌خۆشخانه‌‌ له‌‌ كوردستاندا دروست بكه‌ین، هه‌‌ر له‌‌و چوارچێوه‌‌یه‌شدا ئه‌‌مڕۆ له‌‌گه‌‌ڵ كۆمپانیای میران دروستكردنی دوو نه‌‌خۆشخانه‌‌مان ئیمزاكرد.
وتیشی: هه‌ر لێره‌وه‌ داوا له‌‌ كۆمپانیای جێبه‌جێكار ده‌‌كه‌‌ین كه‌‌ له‌‌واده‌‌ی خۆیدا ئه‌‌و دوو نه‌‌خۆشخانه‌یه‌‌ ته‌‌واو بكات و كاره‌‌كانی به‌سه‌‌ركه‌‌وتوویی جێبه‌جێ بكات  بۆ ئه‌وه‌ى دواى ته‌واو بونیان خزمه‌ت به‌ جانیشتوانى شارى سلێمانى بكه‌ن و بوارى ته‌ندروستى له‌و رێگه‌یه‌وه‌ قۆناغێكى ترى بچێته‌ پێشه‌وه‌ له‌گه‌یاندنى خزمه‌ت گوزارى ته‌ندروستى بۆهاوڵاتى،
دواتر د . میران محه‌مه‌د به‌‌ڕێوه‌به‌‌ری فه‌‌رمانگه‌‌ی ته‌‌ندروستی سلێمانی وتاری فه‌‌رمانگه‌‌ی ته‌‌ندروستی سلێمانی خوێنده‌‌وه‌و رایگه‌یاند‌: ئیمزاكردنی ئه‌م گرێبه‌سته‌ هانمانده‌‌دات زیاتر خزمه‌‌ت به‌شاری سلێمانی بكه‌‌ین له‌‌ڕووی ته‌‌ندروستیه‌‌وه‌،.
وتیشی: به‌پێی ئه‌و دوو گرێبه‌سته‌ له‌‌گه‌‌ڵ گروپی كۆمپانیای میران كه‌‌ به‌‌بڕی 62 ملیار و 500 ملیۆن دینار ئیمزاكراوه‌، هه‌ردوو نه‌خۆشخانه‌ی 200 قه‌ره‌وێڵه‌یی رۆماتیزم و چاره‌‌سه‌‌ری سروشتی و نه‌‌خۆشخانه‌‌ی 200 قه‌‌ره‌‌وێڵه‌‌یی منداڵبوون و منداڵان له‌‌ گه‌ڕه‌كی قڕگه‌‌ له‌ شاری سلێمانی دروستده‌كرێن‌.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت