له‌هه‌ولێر: ناوه‌ندى رۆشنبیرى پزیشكان سمیناریكى له‌باره‌ى په‌یوه‌ندیه مرۆییه‌كان سازكرد
له‌پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى پزیشكان و ئاشناكردنیان به په‌یوه‌ندیه مرۆیییه‌كان ئه‌مرۆ 21-11-2013 ناوه‌ندى رۆشنبیرى پزیشكان به‌هاوكارى ئه‌نجومه‌نه‌ى رێكخراوه ناحكومیه‌كان سمینارێكى بۆ دكتور فه‌تاح هه‌وارمى سازكرد كه‌ژماره‌یه‌ك له پزیشكانى تازه ده‌رچوو ئاماده‌یى بوون،
له‌و سمیناره باس له چۆنیه‌تى پێشخستنى تواناكانى پزیشكان كرا له‌ناوه‌نده ته‌ندروستیه‌كان و كاراكردن و خستنه‌گه‌رى په‌یوه‌ندیه مرۆیه‌كان به‌تایبه‌ت له‌كاتى سه‌ردانى نه‌خۆش بۆنه‌خۆشخانه‌ى و پێدانى چاره‌سه‌ر له‌كاتى پێویست،
له‌لێدوانێكیشدا دكتور خالس قادر سه‌رپه‌رشتیارى رێكخراوى ناوه‌ندى رۆشنبیرى پزیشكان ئاماژه‌ى به گرنگى سمیناره‌كه كرد بۆزیاتر گه‌یاندنى هۆشیارى و رۆشنبیرى ته‌ندروستى و ئاشناكردنى پزیشكان به په‌یوه‌ندیه مرۆییه‌كان به‌مه‌به‌ستى خزمه‌ت كردنى ئه‌و كه‌سانه‌ى سه‌ردانى نه‌خۆشخانه و بنكه ته‌ندروستیه‌كان ده‌كه‌ن.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت