وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم و كۆمه‌ڵه‌ى نه‌خۆشخانه‌كانى وولاتى ئوردن گرێبه‌ستێكى لێك تێگه‌یشتنیان واژوكرد

هه‌ماهه‌نگى وهاوكارى نێوان نه‌خۆشخانه‌كانى ووڵاتى ئوردن وهه‌رێمى كوردستان ته‌ئكیدى لێكرایه‌وه‌


به‌ئامانجى باشتركردنى كه‌رتى ته‌ندروستى و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى پزیشكانى كوردستان و ئاستى به‌رێوه‌بردنى نه‌خۆشخانه‌كان ، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و كۆمه‌ڵه‌ى نه‌خۆشخانه‌كانى وولاتى ئوردن گرێبه‌ستێكى لێك تێگه‌یشتنیان واژوكرد،
له‌مه‌راسیمێكى تایبه‌ت هه‌ر یه‌ك له‌ د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى و د.زهێر سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى نه‌خۆشخانه‌كانى وولاتى ئوردن گرێبه‌ستێكى لێك تێگه‌یشتنیان واژوكرد،
له‌ووته‌یه‌كى بۆئاماده‌بوان د.زهێر سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى نه‌خۆشخانه‌كانى ووڵاتى ئوردن ئاماژه‌ى به‌ پێشكه‌وتنه‌كانى بوارى ته‌ندروستى وولاته‌كه‌یان كرد وتیشى خۆشحاڵ ده‌بین ئه‌گه‌ر بتوانین خزمه‌ت به‌ برایانمان بكه‌ین له‌كوردستان، چونكه‌ په‌یوه‌ندیه‌ مێژوویه‌كانى نێوانمان له‌ئاستێكى به‌رزدایه‌.
پاشان د.رێكه‌وت حه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى تیشكى خسته‌سه‌ر ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ وولاتى ئوردن و ئاشنابونیان به‌ ره‌وشى ته‌ندروستى ئه‌و ووڵاته‌،
دواتر له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا د.رێكه‌ت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى باسى له‌ ره‌وشى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان كرد و تیایدا رۆڵ و ئه‌ركى پزیشكان و كارمه‌ندنى ته‌ندروستى كوردستانى به‌رزنرخان له‌خزمه‌ت كردنى هاوڵاتیان،
له‌به‌شێكى ترى كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌ وه‌زیرى ته‌ندروستى ئاماژه‌ى به‌ هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌كانى حكومه‌ت و وه‌زاره‌ت كرد بۆزیاتر پێشخستنى بوارى ته‌ندروستى له‌رێگه‌ى دابین كردنى پێداویستى و ئامێرى پێشكه‌وتوى پزیشكى بۆنه‌خۆشخانه‌كان و كردنه‌وه‌ى خوڵ و راهێنان بۆپزیشكان.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت