وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

وه‌زیرى ته‌ندروستى: ده‌مانه‌ویت كه‌مترین هاوڵاتى پێویستى به‌ده‌رمان و چاره‌سه‌رى پزیشكى هه‌بێت


وه‌زیرى ته‌ندروستى: ده‌مانه‌ویت كه‌مترین هاوڵاتى پێویستى به‌ده‌رمان و چاره‌سه‌رى پزیشكى هه‌بێت
د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید: ژماره‌یه‌كى زۆرى نه‌خۆشخانه‌ و بنكه‌ى ته‌ندروستى و سه‌نته‌رى پزیشكى دروستكراون و ژماره‌یه‌كیشیان له‌قۆناغى جێبه‌جێ كردندان
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت 
پێشنیوه‌رى ئه‌مرۆ  له‌دیدارێكى نێوان وه‌زیرى ته‌ندروستى و كۆنسولى ئوردن باس له‌په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوانیان كرا به‌تایبه‌ت له‌بوارى ته‌ندروستى و چۆنیه‌تى پێشخستنى ئه‌و كه‌رته‌ له‌هه‌رێمى كوردستان له‌رێگه‌ى سوود وه‌رگرتن له‌ ئه‌زموون و شاره‌زایى پسپۆرانى ئوردن.
بۆئه‌مه‌ش وه‌زیرى ته‌ندروستى كورته‌یه‌كى له‌باره‌ى ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ى له‌بوارى ته‌ندروستى هه‌رێم به‌دیهاتون خسته‌روو به‌شێوه‌یه‌ك له‌ماوه‌ى كابینه‌ى حه‌وته‌م به‌ردى بناغه‌ى ژماره‌یه‌كى زۆرى نه‌خۆشخانه‌ و بنكه‌ى ته‌ندروستى و سه‌نته‌ره‌ى پزیشكى له‌ته‌واوى ناوچه‌كانى هه‌رێم به‌پێى پێویستیان دانراوه‌.
وتیشى له‌گه‌ڵ كاركردنمان بۆبنیات نانى ژێرخانى كه‌رتى ته‌ندروستى كارمان بۆ هێنانى ده‌رمانى كوالێت به‌رزو و له‌ناوبردنى ده‌رمانى خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو كردوه‌ ئه‌مه‌جیاله‌وه‌ى چه‌ندین خول و راهێنانى تایبه‌ت بۆ پزیشك و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كردوه‌ له‌ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ى وولات كه‌له‌ئێستادا ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندنى ته‌ندروستى له‌وولاتى ئوردن راهێنان ده‌كه‌ن، سه‌ربارى بلاوكردنه‌وه‌ى لایه‌نى هۆشیارى ته‌ندروستى له‌وچوارچێوه‌یه‌ش به‌پێویستى ده‌زانین كه‌مترین هاوڵاتى ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى به‌كاربهێنێت.
د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وتیشى ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوانمان به‌پته‌وى بمێنێته‌وه‌ به‌ئامانجى سوود گه‌یاندن به‌هه‌ردوولا.
دواتر كونسولى ئوردن له‌هه‌رێم خۆشحالى خۆى به‌دوباره‌ دانانه‌وه‌ى د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌ك وه‌زیرى ته‌ندروستى نیشاندا كه‌له‌ماوه‌ى رابردوو كارى زۆر باشى كردوه‌ بۆسه‌رخستنى سیاسه‌تى به‌ستانداردكردنى كه‌رتى ته‌ندروستى هه‌رێم.
راشى گه‌یاند خالى هاوبه‌شى زۆرمان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ریم كه‌ مێژوو شاهیدى بۆداوه‌ له‌ئێستاشدا له‌بوار ته‌ندروستى په‌یوه‌ندیه‌كان له‌ئاستێكى باشدایه‌ و به‌هیواى ئه‌وه‌ى باشترى بكه‌ین.