وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

بابه‌تی پرۆگرامی توێژینه‌وه‌ی زانستی


بابه‌تی پرۆگرامی توێژینه‌وه‌ی زانستی
به‌ مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و په‌ره‌پێدانی میلاكی فه‌رمانبه‌ر له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ سه‌رپه‌رشتی به‌رێز به‌رێوه‌به‌ری گشتی پلان له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان ( د.ڤیان محمد حسێن جاف ) وه‌ به‌ پشتگیری وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان ( د.رێكه‌وت حمه‌ رشید ) گرێ به‌ستی وه‌رشه‌ی كاره‌كه‌ كرا ده‌رباره‌ی بابه‌تی پرۆگرامی توێژینه‌وه‌ی زانستی و چۆنیه‌تی جێ به‌ جێ كردنی له‌ لایه‌ن به‌شی توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پلان به‌ هاوكاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ ماوه‌ی(26-28/8/2013) میلاكی پزیشكی و ته‌ندروستی گشتی له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌سه‌ر ئه‌ستۆی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
ئامانجه‌كه‌نی راهێنان پێك دێت له
زیادكردنی شاره‌زایی له‌سه‌ر میلاكی پزیشكی وه‌ ته‌ندروستی گشتی له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌ رێگای چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی به‌شێوه‌یه‌كی زانستی به‌هێز بۆ بابه‌تی گرنگ كه‌ په‌یوه‌ندیداره‌ به‌ دروست كردن و دانانی بریاری ته‌ندروستی بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
ته‌وه‌ره‌كانی پیشه‌ی سه‌ره‌كی و ئه‌وانی تر
به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی میلاكات ده‌رباره‌ی پرۆگرامی زانستی و چۆنیه‌تی جێ به‌ جێ كردنی توێژینه‌وه‌
دیاریكردنی ئه‌وله‌ویات له‌ رێگای هه‌ستان به‌ ئه‌نجامدانی لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ گرنگانه‌ی له‌ لایه‌ن ته‌ندروستی كه‌ پێ هه‌ڵساون
زیادكردنی شاره‌زایی له‌ رێگای رۆشنی له‌ لێكۆلینه‌وه‌