وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید"ده‌بێت یاسایى بیمه‌ى ته‌ندروستى له‌كوردستان دابنرێت، چونكه‌ حكومه‌ت و وه‌زاره‌تى دارایى ناتوانن بودجه‌ى پێویستى وه‌زاره‌ت دابین بكه‌ن


د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید"ده‌بێت یاسایى بیمه‌ى ته‌ندروستى له‌كوردستان دابنرێت، چونكه‌ حكومه‌ت و وه‌زاره‌تى دارایى ناتوانن بودجه‌ى پێویستى وه‌زاره‌ت دابین بكه‌ن

 

كۆبونه‌وه‌كان و سه‌ردانه‌كانى پرۆفیسۆر ره‌جه‌ب ئاكداغ وه‌زیرى پێشوى ته‌ندروستى توركیا به‌هاوریه‌تى د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌رده‌وامیان هه‌یه‌" له‌وچوارچیوه‌یه‌ش ئه‌مرۆ17-6-2015 سه‌ردانى هه‌ریه‌ك له‌كوالیتى كۆنترۆڵى جۆرى ده‌رمان و نه‌خۆشخانه‌ى راپه‌رین و نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى و نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى رۆژهه‌لات و فریاكه‌وتنى رۆژئاوایان كرد به‌مه‌به‌ستى هه‌لسه‌نگاندنى ئاستى خزمه‌تگوزاریه‌ ته‌ندروستیه‌كان،

له‌میانى كۆبونه‌وه‌كان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌كانیاندا د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى راى گه‌یاند ده‌بێت یاساى بیمه‌ى ته‌ندروستى له‌كوردستان دابنرێت"چونكه‌ حكومه‌ت و وه‌زاره‌تى دارایى ناتوانن بودجه‌ى پێویستى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى دابین بكه‌ن. هه‌روه‌ك ووتیشى كارى جدى ده‌كه‌ین بۆگۆرانكارى بنه‌ره‌تى له‌سیسته‌مه‌ى ته‌ندروستى و باشتركردنى خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى له‌ده‌زگاته‌ندروستیه‌كانى كوردستان به‌وپێیه‌ى له‌كابینه‌ى رابردوو به‌هه‌ولى هه‌مولایه‌ك توانیمان له‌كه‌رتى ده‌رمان سه‌ركه‌وتنى باش به‌ده‌ست بهێنن له‌پشكنین وكوالیتى ئه‌و ده‌رمان و پێداویستیه‌ پزیشكانه‌ى هاورده‌ى هه‌رێم ده‌كرێن.

 
 
 
 
 
(Rebin)