د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید: رێژه‌ى مردنى منداڵ و دایكى دووگیان كه‌مى كردوه
د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم راى گه‌یاند به‌هۆى په‌یره‌وكردنى سیاسه‌یتكى تۆكمه رێژه‌ى مردنى منداڵانى خوار یه‌ك ساڵ و دایكى دووگیان كه‌مى كردوه، بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌مرۆ29-1-2014 له‌دیوانى وه‌زاره‌ت له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا هه‌ریه‌ك له‌وه‌زیرى ته‌ندروستى و به‌رێوه‌به‌رى په‌یمانگه‌ى پزیشكى دادوه‌رى هه‌رێم ئامارى روداوه‌كانى ساڵى رابردوویان بۆده‌زگاكانى راگه‌یاندن خسته‌روو، وه‌زیرى ته‌ندروستى راى گه‌یاند پێویسته ئاستى هۆشیارى و رۆشنبیرى تاك به‌رزبكرێته‌وه بۆكه‌م كردنه‌وه‌ى روداوه‌كانى هاتوچۆ و كوشتن به‌گولله و سوتان و خنكان له‌كۆمه‌ڵگا،
به‌پێى ئاماره‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌ساڵى رابردوو 65 پرۆژه‌ى كه‌رتى ته‌ندروستى جێبه‌جێ كراون و كۆى گشتى نه‌خۆشخانه‌كانى كه‌رتى گشتى له‌هه‌رێم 68 نه‌خۆشخانه و 993 بنكه‌ى ته‌ندروستى و 35 كلینیكى راوێژكارى ئێواران بونیان هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانى (180456) نه‌شته‌رگه‌رى ئه‌مه‌جیاله‌وه‌ى زیاتر له 100 هه‌زار نه‌شته‌رگه‌رى نیمچه تایبه‌ت بۆهاوڵاتیانى هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌ت كراون،
له‌رێگه‌ى خه‌رجكردنى 18 ملیار دینار كه‌له80%ى له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى دابین كراوه و هاوڵاتى ته‌نها 20%ى پاره‌كه‌ى ده‌دات،
له‌باره‌ى رێژه‌ى مردن و روداوه‌كانى ته‌ندروستى له‌سالًَى رابردوو وه‌زیرى ته‌ندروستى راى گه‌یاند ساڵ له‌دواى ساڵ رێژه‌كه كه‌م ده‌بێته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك رێژه‌ى مردنى منداڵ و دایكى دووگیان به‌رێژه‌یه‌كى به‌رچاوكه‌مى كردوه و هه‌نگاوه‌كانیش به‌رده‌وامه بۆئه‌م مه‌به‌سته، وتیشى به‌هۆى په‌یره‌وكردنى پرۆگرامى چاودێرى كردنى دایكان و خێزانه،و كردنه‌وه‌ى 41 سه‌نته‌رى تایبه‌ت به رێكخستنى خێزان كه زیاتر له 6 هه‌زار ژن سودومه‌ندبونه،هه‌روه‌ك به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاست و تواناكانى پزیشكان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى له‌رێگه‌ى كردنه‌وه‌ى 42 خولى جۆراوجۆر كه 726 پزیشك و كارمه‌ندى ته‌ندروستى به‌شداربوونه ئه‌مه‌جیاله‌وه‌ى رێژه‌ى له‌دایك بونه له‌ئێستادا 90% ى له‌ژێرچاودێرى پزیشكدایه،
وه‌زیرى ته‌ندروستى وتیشى خۆشبه‌ختانه به‌هۆى په‌یره‌وكردنى سیاسه‌تێكى پته‌وى ته‌ندروستى له‌ستاندارتى جیهانى له‌بوارى ته‌ندروستى نزیك ده‌بینه‌وه،
هه‌روه‌ك راشى گه‌یاند له‌ئێستادا 15 هاوڵاتى هه‌رێم توشبوى نه‌خۆشى كه‌مى به‌رگرى له‌ش ئه‌یدزن و هه‌وله‌كانیش چركراونه‌ته‌وه بۆ دابین كردنى چاره‌سه‌رى پێویست و هۆشیارى كردنى هاوڵاتیان له‌و نه‌خۆشیه.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت