وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

كار بۆ باشتر كردنى ره‌وشى ته‌ندروستى هه‌رێم ده‌كرێت


كار بۆ باشتر كردنى ره‌وشى ته‌ندروستى هه‌رێم ده‌كرێت


 
به‌مه‌به‌ستى تاوتێكردنى ره‌وشى نه‌خۆشانى هه‌رێمى كوردستان و ئالیه‌تى چاره‌سه‌رى پێویست بۆیان و ناردنه‌ده‌ره‌وه‌یان، ئه‌مرۆ 21-10-2013 له‌دیوانى وه‌زاره‌ت د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ به‌رێوه‌به‌رى گشتى كاروبارى ته‌ندروستى و پلان و به‌رێوه‌به‌رى فه‌رمانه‌ ته‌ندروستیه‌كان، كۆبۆوه‌ به‌ئامانجى دۆزینه‌وه‌ى ئالیه‌تى چاره‌سه‌رى پێویست بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى پێویستیان به‌نه‌شته‌رگه‌رى ده‌گمه‌ن هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت نه‌خۆشانى تالاسیما و چاندنى موخ و جگه‌ر.
له‌سه‌ره‌تاى كۆبونه‌وه‌ وه‌زیرى ته‌ندروستى داواى له‌ئاماده‌بوان كرد راپۆرتى خۆیان ئاماده‌ بكه‌ن به‌مه‌به‌ستى ده‌ست نیشانكردن و دیارى كردنى ئه‌و ووڵاتانه‌ى كه‌ پێویسته‌ گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ واژوبكرێت به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریانه‌ى كه‌ له‌هه‌رێمى كوردستان ناكرێت.
دواتر گفتوگۆله‌باره‌ى ره‌وشى نه‌خۆشخانه‌ى هه‌رێم كرا بۆئه‌مه‌ش وه‌زیرى ته‌ندروستى دڵنیاى ئاماده‌بوانى كرده‌وه‌ وه‌ك وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى چۆن خزمه‌تكارى هاوڵاتیان و نه‌خۆش بوینه‌ ئاواش پێویسته‌ باشترین خزمه‌ت گوزارى ته‌ندروستى پێشكه‌ش به‌ هاوڵاتیانى خۆمان بكه‌ین.
 
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت