وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بۆ جه‌خت كردنه‌وه‌ له‌ جێبه‌جێ كردنى یاسایى به‌ره‌نگارى بونه‌وه‌ى كێشانى جگه‌ره‌ چه‌ند بریارێكى گرنگ ده‌رده‌كات،

له‌پێناو به‌ره‌نگارى بونه‌وه‌ى دیارده‌ى كێشانى جگه‌ره‌ و نێرگه‌له‌ له‌شوێنه‌ گشیته‌كان هه‌روه‌ها ته‌ندروستى خوێندنگه‌كان و هۆشیارى ته‌ندروستى له‌قوتابخانه‌كان، د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌گه‌ڵ


وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بۆ جه‌خت كردنه‌وه‌ له‌ جێبه‌جێ كردنى یاسایى به‌ره‌نگارى بونه‌وه‌ى كێشانى جگه‌ره‌ چه‌ند بریارێكى گرنگ ده‌رده‌كات،
له‌پێناو به‌ره‌نگارى بونه‌وه‌ى دیارده‌ى كێشانى جگه‌ره‌ و نێرگه‌له‌ له‌شوێنه‌ گشیته‌كان هه‌روه‌ها ته‌ندروستى خوێندنگه‌كان و هۆشیارى ته‌ندروستى له‌قوتابخانه‌كان، د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رانى پاراستنى ته‌ندروستى سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌گشیته‌كان به‌ئاماده‌بونى به‌رێوه‌به‌رى گشتى كاروبارى ته‌ندروستى و به‌رێوه‌به‌رى پاراستنى ته‌ندروستى له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كۆبوه‌،
كۆبونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ چالاككردنه‌وه‌ى جێه‌به‌جێ كردنى یاسایى به‌ره‌نگارى بونه‌وه‌ى جگه‌ره‌ كێشان و ته‌ندروستى قوتابخانه‌كان و هۆشیارى ته‌ندروستى،
سه‌ره‌تاش گفتوگۆله‌باره‌ى یاسایى به‌ره‌نگارى بونه‌وه‌ى كێشانى جگه‌ره‌ و نێرگه‌له‌كرا  كه‌له‌و رێگه‌یه‌وه‌ چه‌ند بریارێكى گرنگ ده‌ركرا به‌مه‌به‌ستى چالاككردنى جێبه‌جێ كردنى یاساكه‌، به‌شێوه‌یه‌ك بریاردرا تیمه‌كانى چاودێرى ته‌ندروستى له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌گشتیه‌كان چاودێرى جێبه‌جێ كردنى یاسا و رێنماییه‌كان بكه‌ن، له‌كاتى سه‌رپێچى كردنیش له‌لایه‌ن تیمه‌كان سزا بدرێن،
هه‌روه‌ها به‌مه‌به‌ستى چالاككردنه‌وه‌ى جێبه‌جێ كردنى یاساكه‌ به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌نداره‌كان وه‌ك پلاندانان و بازرگانى و كشتوكاڵ و ناوخۆ و پارێزگاكان كاربكه‌ن بۆ زیاتربكرێت بۆ جێبه‌ىجێ كردنى یاساكه‌،
هه‌روه‌ك به‌شێكى ترى كۆبونه‌وه‌كه‌ ته‌رخانكرابوو بۆ ته‌ندروستى خوێندنگه‌كان به‌ پێداچونه‌وه‌ به‌ ته‌ندروستى فرۆشگاكانى قوتابخانه‌كان و ده‌ركردنى چه‌ند بریارێك بۆ رێكخستن و یه‌كخستنى مه‌رجه‌كان، له‌پێناو پاراستنى ته‌ندروستى خوێندكاران و قوتابیان،

دواتر بریار درا پرۆژه‌ى هۆشیارى ته‌ندروستى تایبه‌ت بۆ توێژه‌رانى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌قوتابخانه‌كان به‌هاوكارى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ جێبه‌جێ بكرێت بۆئه‌وه‌ى سه‌رجه‌م توێژه‌رانى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌خوێندنگه‌كان خولى هۆشیارى ته‌ندروستى تایبه‌تیان بۆ بكرێته‌وه‌ تا رۆڵى كاریگه‌ریان هه‌بێت له‌هۆشیارى كردنه‌وه‌ى ته‌ندروستى له‌خوێندنگه‌كان بۆ قوتابیان.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت.