وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌كێشه‌و كه‌م وكوریه‌كانى هه‌ردوو نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى و هه‌ولێرى فێركارى كۆڵیه‌وه

بۆئاگادربون له‌كێشه‌و كه‌م و كه‌وریه‌كانیان ئه‌مرۆ5-2-2013 دكتور رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌یاوه‌رى به‌رێوه‌به‌رى گشتى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى هه‌ولێر سه‌ردانى هه‌ریه‌ك له‌ نه‌خۆشخانه‌ى هه‌ولێرى فێركارى و رزگارى كرد به‌ئامانجى



وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌كێشه‌و كه‌م وكوریه‌كانى هه‌ردوو نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى و هه‌ولێرى فێركارى كۆڵیه‌وه‌
بۆئاگادربون له‌كێشه‌و كه‌م و كه‌وریه‌كانیان ئه‌مرۆ5-2-2013  دكتور رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌یاوه‌رى به‌رێوه‌به‌رى گشتى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى هه‌ولێر سه‌ردانى هه‌ریه‌ك له‌ نه‌خۆشخانه‌ى هه‌ولێرى فێركارى و رزگارى كرد به‌ئامانجى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌وگرفت و كه‌م و كوریه‌كانیان،
له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یدا وه‌زیرى ته‌ندروستى یه‌كه‌یه‌كه‌ به‌شه‌جیا جیاكانى به‌سه‌ر كرده‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌ریوه‌به‌ر و كارمه‌ندانى هه‌ردوو نه‌خۆشخانه‌ گفتوگۆى له‌باره‌ى چۆنیه‌تى باشتركردنى ئالیه‌تى به‌رێوه‌بردنى نه‌خۆشخانه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌و گرفته‌كان، له‌و باره‌یه‌وه‌ وه‌زیرى ته‌ندروستى پێى راگه‌یاندن وه‌ك وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاماده‌كارى ته‌واو هه‌یه‌ بۆ نه‌هێشتنى گرفته‌كان و كه‌م وكوریه‌كانى نه‌خۆشخانه‌كان وبنكه‌ ته‌ندروستیه‌كان بۆئه‌وه‌ى هاوڵاتى له‌كاتى سه‌ردانى بۆ نه‌خۆشخانه‌كان بتوانێت چاره‌سه‌رێكى باش وه‌ربگرێت و دڵنیایى باشتربونى ته‌ندروستى ده‌ست بكه‌وێت.
له‌به‌رامبه‌ردا به‌رێوه‌به‌ر وپزیشك كارمه‌ندانى هه‌ردوو نه‌خۆشخانه‌ى هه‌ولێرى فێركارى و رزگارى له‌شارى هه‌ولێر ده‌ستخۆشیان له‌وه‌زیرى ته‌ندروستى كرد كه‌به‌رده‌وام له‌هه‌وڵدایه‌ بۆباشتركردنى بوارى ته‌ندروستى و چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كانى ئه‌و بواره‌ له‌هه‌رێمى كوردستان به‌بێ جیاوازى.
له‌كۆتایش دكتور رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى ستایشى كاره‌كانیانى كردو داواى لێكردن به‌ دڵسۆزیه‌وه‌ پیشه‌كه‌یان ئه‌نجامبده‌ن كه‌چۆن له‌رابردوو كاریان بۆكردوه‌.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت