وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى زانستى په‌رستیارانى عێراق و هه‌رێم ده‌كرێت

به‌مه‌به‌ستى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى زانستى په‌رستیارانى عێراق و هه‌رێًمى كوردستان ئه‌مرۆ 9-7-2012 رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى به‌هاوكارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق و هه‌رێم


كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى زانستى په‌رستیارانى عێراق و هه‌رێم ده‌كرێت
به‌مه‌به‌ستى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى زانستى په‌رستیارانى عێراق و هه‌رێًمى كوردستان ئه‌مرۆ 9-7-2012 رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى به‌هاوكارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق و هه‌رێم سمیناێكى بۆماوه‌ى 3 رۆژ له‌شارى هه‌ولێر سازكرد كه‌ژماره‌یه‌ك له‌ په‌رستیارانى پارێزگاكانى عێراق و هه‌رێم ئاماده‌ى بوون.
له‌سه‌ره‌تایى سمیناره‌كه‌ باس له‌ چۆنیه‌تى پێشكخستن و رێكخستنى پیشه‌ى په‌رستیارى كرا به‌تایبه‌ت ئالیه‌تى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى زانستیان.
له‌به‌شێكى ترى سمیناره‌كه‌ كه‌دوو پزیشكى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى به‌رێوه‌یان ده‌برد تیشكیان خسته‌سه‌ر بنه‌ما و رێچكه‌كانى ئه‌رك و كارى په‌رستیارى له‌نه‌خۆشخانه‌كان و رۆڵیان له‌ چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆش.
پاشان چه‌ندین بابه‌ت و تویّژینه‌وه‌ پێشكه‌ش كران له‌گه‌ڵ شیكردنه‌وه‌ى پێویست بۆیان له‌لایه‌ن ئاماده‌بوان.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى