وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

وه‌زیرى ته‌ندروستى روون كردنه‌وه‌له‌باره‌ى بڵاو بوونه‌وه‌ى هه‌واڵێك له‌یه‌كێك له‌ رۆژنامه‌كان ده‌دات

دواى بڵاو بوونه‌وه‌ى هه‌واڵێك له‌یه‌كێك له‌ رۆژنامه‌كان ، كه‌ گوایه‌ ئه‌و ده‌رزه‌یى دوو هاوڵاتى هه‌رێمى كوردستانى كوشتووه‌ پێش رووداوه‌كه‌ ، به‌غدا هه‌رێمى له‌به‌كارهێنانى ئاگادار كردۆته‌وه‌


وه‌زیرى ته‌ندروستى روون كردنه‌وه‌له‌باره‌ى بڵاو بوونه‌وه‌ى هه‌واڵێك له‌یه‌كێك له‌ رۆژنامه‌كان ده‌دات

دواى بڵاو بوونه‌وه‌ى هه‌واڵێك له‌یه‌كێك له‌ رۆژنامه‌كان ، كه‌ گوایه‌ ئه‌و ده‌رزه‌یى دوو هاوڵاتى هه‌رێمى كوردستانى كوشتووه‌ پێش رووداوه‌كه‌ ، به‌غدا هه‌رێمى له‌به‌كارهێنانى ئاگادار كردۆته‌وه‌، وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا وه‌ڵامى رۆژنامه‌كه‌ى دایه‌وه‌ورایگه‌یاند، هه‌واڵه‌كه‌ وردو پوخت نیه‌ و په‌له‌ى تێدا كراوه‌، بۆ مانگرتنى كامه‌ندانى ته‌ندروستیش وتى ئێمه‌له‌گفتوگۆداین بۆچاره‌سه‌رى كێشه‌كان .
ئه‌و ده‌رزیه‌ى دوو هاوڵاتى كوشت .پێش رووداوه‌كان به‌غدا، هه‌رێمى كوردستانى لێ ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌ ، ئه‌مه‌ مانشێتى یه‌كێك له‌ رۆژنامه‌كانه‌ كه‌ ئه‌مرۆ بڵاو بۆته‌وه‌ ، وه‌زیرى ته‌ندروتیش له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ده‌ڵێت ئه‌م هه‌واڵه‌ ووردو پوخت نیه‌ و په‌له‌ى تێدا كراوه‌ ، بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ى به‌غداش ده‌ڵێت ئه‌و نوسراوه‌ په‌یوه‌ندى به‌ كۆمپانیایه‌كى هیندى هه‌یه‌ له‌كاتێكدا ئه‌و ده‌رزیه‌ى كه‌ بۆ ئه‌و دوو هاوڵاتیه‌ به‌كارهێندراوه‌ كۆمپانیاه‌كى توركى به‌رهه‌مى هێناوه‌ ، بۆ نوسراوه‌كه‌ش د.رێكه‌وت حه‌مه‌ ره‌شید روونى ده‌كاته‌وه‌ نوسراوى كۆمپانیا هیندیه‌كه‌ له‌ 17/5 ده‌رچووه‌ و له‌ 27/5 ره‌وانه‌ى هه‌رێم كراوه‌ ، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیش له‌ 7/6 گشتاندنى بۆ سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌كان كردووه‌ :
له‌باره‌ى مانگرتنى كارمه‌ندانى ته‌ندروستیش له‌سه‌رتاسه‌رى هه‌رێم ، وه‌زیرى ته‌ندروستى روونى كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وان له‌تاوتوێى داواكاریه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ، راشى گه‌یاند كێشه‌ى زیادكردنى ده‌رماڵه‌ په‌یوه‌ندى به‌ بودجه‌ هه‌یه‌ و ده‌بێت په‌رله‌مان په‌سه‌ندى بكات.

هه‌ر سه‌باره‌ت به‌ پرسى ده‌رمان گیان له‌ده‌ستدانى ئه‌و دوو هاوڵاتیه‌ى هه‌ولێر و سلێمانى (د.رێكه‌وت حه‌مه‌ ره‌شید) وه‌زیرى ته‌ندروستى ده‌ڵێت لیژنیه‌ك پێكهێنراوه‌ كه‌ نوێنه‌رى داواكارى گشتى له‌گه‌ڵدایه‌ ، له‌دواى به‌دواداچوون هه‌ر كه‌س و كۆمپانیایه‌ك كه‌م ته‌رخه‌م بێـ ده‌درێته‌ دادگا.