به‌بڕى نزیكه‌ى 6 ملیۆن دۆلار وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى 138 ئۆتۆمبیل بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كانى ته‌ندروستى دابین ده‌كات
به‌بڕى نزیكه‌ى 6 ملیۆن دۆلار وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى 138 ئۆتۆمبیل بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كانى ته‌ندروستى دابین ده‌كات
وه‌زیرى ته‌ندروستى: كارده‌یكه‌ن بۆباشتركردنى سیته‌مى ته‌ندروستى و گه‌یاندنى خزمه‌ت گوزارى ته‌ندروستى بۆهاوڵاتیان
ئه‌مرۆ سێ شه‌مه 26-11-2013 ئاماده‌بونى هه‌ریه‌ك له دكتور رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى و بریكارى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كان مه‌راسیمى وه‌رگرتنى 138 ئۆتۆمبیل به‌رێوه‌چوو كه تایبه‌تن به راى كردنى كاروبارى سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌گشتیه‌كانى ته‌ندروستى، له‌ووته‌یه‌كیش بۆده‌زگاكانى راگه‌یاند دكتور رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى وێراى سوپاس كردنى لێژنه‌ى باڵاى نه‌وت و غازى هه‌رێم هاوكات دابین كردنى ئه‌م ئۆتۆمبیلانه‌ى به‌گرنگ وه‌سف كرد بۆزیاتر به‌ره‌وپێشبردنى ره‌وشى ته‌ندروستى، وتیشى له‌قۆناغى یه‌كه‌م 69 ئۆتۆمبیل هاتونه‌وه بریاره ئه‌وانى تر له‌چه‌ند رۆژى داهاتوو بگاته به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كانى سه‌ربه‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كه به‌گوێره‌ى پێداویستى و داواكاریان دابین كراون.
وه‌زیرى ته‌ندروستى راشى گه‌یاند وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌سوپاسه‌وه به‌هاوكارى لێژنه‌ى باڵاى نه‌وت و غازى هه‌رێم ژماره‌یه‌كى زۆرى نه‌خۆشى ره‌وانه‌ى ده‌روه‌ى ووڵات كردوه و كاركردن بۆ باشتركردنى سیسته‌مى ته‌ندروستى به‌رده‌وامه بۆزیاتر پێشخستن و به‌ره‌وپێشبردنى ره‌وشى ته‌ندروستى و پێشكه‌ش كردنى خزمه‌ت گوزارى ته‌ندروستى بۆهاوڵاتیان.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت