رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى برى نزیكه‌ى 20 ته‌ن ده‌رمانى بۆهه‌رێمى كوردستان دابین كرد
وه‌زیرى ته‌ندروستى: هاتنى ئه‌و ژماره زۆره‌ى په‌نابه‌ربۆهه‌رێم كار‌و ئه‌ركى ئێمه‌ى قورستركردوه
له‌چوارچێوه‌ى هاوكارى و كۆمه‌كى كوردستان به‌تایبه‌ت له‌بوارى ته‌ندروستى ئه‌مرۆ نوێنه‌رى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى له‌رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست و عێراق دواى سه‌ردانى كردنیان بۆوه‌زاره‌تى ته‌ندروستى برى نزیكه‌ى 20 ته‌ن ده‌رمانیان پێشكه‌ش به‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كرد وه‌ك هه‌ولێك بۆچاره‌سه‌ركردنى ئه‌و هاوڵاتیانى پێویستیان پێده‌بێت به‌تایبه‌ت ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ى له‌سوریا و پارێزگاكانى تر‌ى عێراق رویان له‌هه‌رێم كردوه و له‌كامپه‌كان نیشته‌جێن.
له‌به‌رامبه‌ردا د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى جیاله‌سوپاسى كردنى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى هاوكات هه‌ول و كاره‌كانیانى له‌هه‌رێم به‌رزنرخاند، وتیشى به‌هۆى هاتنى ژماره‌یه‌كى زۆرى په‌نابه‌ر بۆناو هه‌رێم له‌وولاتى سوریا و پارێزگاكانى تر‌ى عێراق به‌هۆى ئه‌و شه‌ر و پێكدادانه پێویستمان به‌رێژه‌یه‌كى زۆرترى ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى ده‌بیت به‌و پێیه‌ى مه‌ترسى بلاو بونه‌وه و سه‌رهه‌لدانى نه‌خۆشیان زیاتر لێده‌كرێت.
وه‌زیرى ته‌ندروستى راشى گه‌یاند وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌رێگه‌ى پیاده‌كردنى به‌رنامه‌و پلانى خۆى ئاماده‌كارى بۆهه‌ر مه‌ترسیه‌ك كردوه كه ببێـته‌هۆى سه‌رهه‌ڵدانى نه‌خۆشى له‌كۆمه‌لگادا.
دواتر نوێنه‌رى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى له‌رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست دابین كردنى ئه‌و بره ده‌رمانه‌ى به ئه‌ركى رێكخراوه‌كه‌یان دایه‌قه‌له‌م بۆئه‌وه‌ى له‌و رێگه‌یه هاوكارو به‌شدارى كه‌رتى ته‌ندروستى هه‌رێم بن، هه‌روه‌ك ده‌ستخۆشى له‌كاره‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كرد سه‌ربارى ئه‌و رێژه‌كه‌مى ده‌رمان كه‌له‌عێراق بۆیان ده‌كرێت كه‌چى سه‌ركه‌وتوبونه له‌سه‌ر خزمه‌ت كردنى دانیشتوانى هه‌رێمى كوردستان و ئاماده‌ى رێكخراوه‌كه‌شیانى بۆهه‌ر هاوكار و پاڵپشتیه‌ك دوپاتكرده‌وه بۆزیاتر سه‌رخستنى كاروبه‌رنامه‌كانى وه‌زاره‌ت به‌شیوه‌یه‌ك سوود به هاوڵاتیان بگه‌یه‌نێت.