وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كاورچالاكی 2012 و پلانی 2013 خسته‌ڕوو

له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كاورچالاكی 2012 و پلانی 2013 خسته‌ڕوو


له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كاورچالاكی 2012 و پلانی 2013 خسته‌ڕوو
له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا د. رێكه‌وت حه‌مه‌ ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم كاروچالاكی وپرۆژه‌كانی ساڵی 2012 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی خسته‌ڕوو ، هه‌روه‌ك به‌رنامه‌ و پلانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بۆ ساڵی 2013 ئاشكرا كرد .
له‌چوارچێوه‌یه‌ش كاروچالاكی و پرۆژه‌كانی ساڵی 2012ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ ئاڕاسته‌ی پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی به‌ هاوڵاتیان  6 نۆرینگه‌ی راوێژكاری و 26 بنكه‌ی ته‌ندروستی ئیشكگری كردۆته‌وه‌ ، له‌هه‌مان ساڵ 6 نه‌خۆشخانه‌ و 11 بنكه‌ی ته‌ندروستی كراونه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌مساڵیش 9 نه‌خۆشخانه‌ و 14 بنكه‌ی ته‌ندروستی ده‌كه‌ونه‌ بواری جێبه‌جێكردن.  له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا د.رێكه‌وت حه‌مه‌ ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی كارو پرۆژه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له‌ ساڵی 2012 و به‌رنامه‌ی كار و پلانی ساڵی 2013 خسته‌ڕوو .
وه‌زیری ته‌ندروستی رایگه‌یاند به‌مه‌به‌ستی كۆنتڕۆل كردنی خواردن به‌پێی پێوه‌ر و مه‌رجه‌ ته‌ندروستیه‌كان 167 لیژنه‌مان بۆ سه‌ردانی شوێنه‌ گشتیه‌كان پێكهێناوه‌ كه‌  187737 سه‌ردانییان ئه‌نجامداوه‌ و 789 شوێنیان داخستووه‌ .
د . رێكه‌وت حه‌مه‌ ره‌شید وتیشی له‌ ساڵی 2012 دا 191381 حاڵه‌ت ئه‌مبولانس به‌ده‌م هاوڵاتیان چووه‌ و له‌هه‌مان ساڵیش 160781 نه‌شته‌رگه‌ری كراوه‌ له‌كاتی ده‌وام و 8949 له‌دوای ده‌وام .
له‌ساڵی رابردودا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی 977 خولی هۆشیاری كردۆته‌وه‌ 2580 كه‌س  به‌شداریان تیادا كردووه‌ ، هه‌روه‌ك له‌ 5 هه‌ڵمه‌تی كوتان كه‌ 4 یان تایبه‌ت بوو به‌  ئیفلیجی 675953 منداڵ كوتراون له‌لایه‌ن 1440 كارمه‌ند . له‌ساڵی رابردوودا  له‌ رێگه‌ی لیژنه‌ی پزیشكی به‌بڕی 5 ملیار و 760 ملیۆن دینار هاوكاری 4340 نه‌خۆش كراوه‌ .
وه‌زیری ته‌ندروستی ته‌ئكیدیشی كرده‌وه‌ له‌ساڵی رابردوو ته‌نها 2 حاڵه‌تی ئایدز تۆماركراون و نه‌خۆشیه‌ گوازراوه‌كان به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌می كردووه‌ .وتیشی 31 لیژنه‌ی لێكۆلینه‌وه‌ی یاسایی پێكهێنراون له‌ رێگه‌یانه‌وه‌ 5 كۆمپانیا و لایه‌ن ژماره‌یه‌ك پزیشك و كارمه‌ند دراونه‌ته‌ دادگا.
 له‌باره‌ی كۆنترۆل كردنی ده‌رمانیش ، د. رێكه‌وت رایگه‌یاند به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه‌مان گرتۆته‌ به‌ر بۆ كۆنترۆل كردنی ده‌رمان و رێگه‌گرتن له‌ هێنانی ده‌رمانی ساخته‌ و كوالێتی نزم و ماوه‌ به‌سه‌ر چوو بۆ هه‌رێمی كوردستان . له‌و چارچێوه‌یه‌شدا گرێبه‌ستمان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای FDAS بۆ پشكنینی ده‌رمان و هاورده‌ كردنی به‌شێوه‌یه‌كی پرۆفشنال ، وتیشی به‌هۆی سه‌رپێچی كردنه‌وه‌ 18 كۆگای ده‌رمان و 4 كۆمپانیا داخراون و سزا دراون و خاوه‌نه‌كانیان درونه‌ته‌ دادگا و 675 ته‌ن ده‌رمان له‌ناوبراون.
له‌باره‌ی كاروپرۆژه‌كانی ئه‌مساڵی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی د. رێكه‌وت  رایگه‌یاند جیا له‌ دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌ و بنكه‌ی ته‌ندروستی ، كاربۆ كۆنترۆل كردنی هاورده‌ كردنی خواردن ده‌كرێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بڕی 256 ملیۆن دینار ته‌رخان كراوه‌ بۆ تاقیگه‌كانی سنور .هه‌روه‌ك له‌به‌رنامه‌ماندایه‌ ژماره‌یه‌ك پزیشكی پسپۆر له‌و پسپۆریه‌تانه‌ی كه‌من بێنینه‌ هه‌رێمی كوردستان و بڕی 5 ملیۆن دۆلار بۆ كڕینی ئه‌مبولانس وبه‌راد و ئۆتۆمبیلی خزمه‌تگوزاری ته‌رخان كراوه‌.
تایبه‌ت به‌و نه‌خۆشانه‌ی چاره‌سه‌ریان له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمه‌ وه‌زیری ته‌ندروستی دووپاتی كرده‌وه‌ 270 منداڵی كه‌رولال چاندنی گوێی ناوه‌یه‌ان بۆ ده‌كرێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش زیاتر له‌ 5 ملیۆن دۆلاری بۆ ته‌رخانكراوه‌ ، ئه‌مه‌ جیا ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆش بۆ نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی مۆخ و چاندنی جگه‌ر و چاو و دڵ  .
د. رێكه‌وت راشیگه‌یاند ئه‌مساڵ بۆردی بۆردی ته‌ندروستی له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ست به‌كارده‌بێت له‌پێناو هه‌وڵدان بۆ چاككردنی سیته‌می ته‌ندروستی  ،هه‌ر ئه‌مساڵ پرۆژه‌ی هۆشیاری ته‌ندروستی خوێندنگه‌كان ده‌كه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردن تیایدا خولی مه‌شق و راهێنان به‌ 1250 مامۆستا و توێژه‌ر له‌سه‌ر 10 بابه‌تی ته‌ندروستی
.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت