بریاره سبه‌ى رێكه‌وتى 2-12-2012 له‌سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵمه‌تى نیشتمانى كوتان دژى سورێژه‌ى مندالانى ته‌مه‌ن 6 مانگى بۆ 5 ساڵى به‌رێوه‌بچێت،
سبه‌ى له‌هه‌رێمى كوردستان پلانى هه‌ڵمه‌تى نیشتمانى سورێژه‌ى مندالان به‌رێوه‌ده‌چێت
بریاره سبه‌ى رێكه‌وتى 2-12-2012 له‌سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵمه‌تى نیشتمانى كوتان دژى سورێژه‌ى مندالانى ته‌مه‌ن 6 مانگى بۆ 5 ساڵى به‌رێوه‌بچێت، بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش وه‌ك وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم داواله هه‌موو دایكان و باوكان ده‌كه‌ینه‌وه هاوكارى تیمه‌كانمان بن بۆئه‌وه‌ى منداله‌كانیان له‌نه‌خۆشى سۆریژه به‌دوربێت، بۆ سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵمه‌ته‌كه و كوتانى زۆرترین منداڵ هه‌ڵمه‌ته‌كه ماوه‌ى 15 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌رێگه‌ى زیاتر له700 تیمى تایبه‌تى گه‌رۆك و جێگیر كه پێكهاتون له 1440 به‌شداربوو و ژماره‌ى ئه‌و مندالانه‌ى كه‌ته‌مه‌نیان له‌نێوان 6 مانگ بۆ 5 ساڵدایه655733 منداڵه.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت