وه‌زیرى ته‌ندروستى: 23 له نه‌خۆشه‌كان ئاستى بینینیان به‌ره‌و باشتر چووه، ئه‌وانى دیكه‌ش بۆ چاره‌سه‌ر ده‌نێردرێنه وڵاتى ئه‌ڵمانیا
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ 8/5/2013 له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا د. رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، كار‌و چالاكیه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له ماوه‌ى ده‌ست به‌كاربوونى خسته‌ڕوو رایگه‌یاند" سوتاندن و له ناوبردنى ده‌رمانى نایاسایى و ساخته‌و پێچه‌وانه‌ى رێنماییه‌كان به بڕى 838 هه‌زار تۆن و 258 تۆن له هه‌رسێ پارێزگاكه‌ى هه‌رێم له ناوبران، له پاراوێزى كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كادا وه‌زیرى ته‌ندروستى دواین زانیارى له باره‌ى ئه‌و 30 نه‌خۆشه‌ى كه ده‌رزى ئه‌ڤاستینیان بۆ به‌كارهێنراوبوو به‌و هۆیه‌وه‌ش هه‌ستى بینینان كه‌م ببووه‌وه خسته‌روو وتى: به پێى پشكنینه‌كان ده‌ركه‌وتووه ئه‌و كه‌ل و په‌ل و ده‌رزیه‌ى به‌كارهێنراوه بۆ نه‌خۆشه‌كان پاك ده‌رچوونه. له رێگه‌ى 6 لیژنه‌ى تایبه‌ت به ده‌رمان له ماوه‌ى رابردوودا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم به هۆى سه‌رپێچى كردنى رێنماییه‌كانى وه‌زاره‌ت 18 كۆگاى ده‌رمان و 4 كۆمپانیاى داخستووه سزای داون، ئه‌م زانیاریانه له میانه‌ى كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا هات كه وه‌زیرى ته‌ندروستى حكه‌مه‌تى هه‌رێم كار‌و چالاكیه‌كانى وه‌زاره‌تى له ماوه‌ى ده‌ست به‌كاربوونى بۆ كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن خسته‌روو، بۆ ئه‌مه‌ش د. رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید رایگه‌یاند" سوتاندن و له ناوبردنى ده‌رمانى نایاسایى و ساخته‌و پێچه‌وانه‌ى رێنماییه‌كان به بڕى 838 هه‌زار تۆن و 258 تۆن له هه‌رسێ پارێزگاكه‌ى هه‌رێم له ناوبران، وتیشى: 164 عیاده‌ى لاكۆڵان به هۆى بێ مۆڵه‌تى و پابه‌ند نه‌بوون به رێنماییه‌كان له هه‌رسێ پارێزگاكه‌ى هه‌رێم داخراون، له باره‌ى ئه‌و 30 هاوڵاتیه‌ى كه له ماوه‌ى رابردوو له نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى شارى هه‌ولێر ده‌رزى ئه‌ڤاستینیان بۆ به‌كار هاتبوو، به‌و هۆیه‌شه‌وه كاریگه‌رى له سه‌ر هه‌ستى بینیان دروست كردبوو، وه‌زیرى ته‌ندروستى دواین زانیارى له باره‌ى پشكنینى كه‌ل و په‌ل و ده‌رزیه‌كه ئاشكراكردوو، وتى: به پێى پشكنینه‌كان ده‌ركه‌وتووه ئه‌و كه‌ل و په‌ل و ده‌رزیه‌ى به‌كارهێنراوه بۆ نه‌خۆشه‌كان پاك ده‌رچوونه، وتیشى: بۆ دڵنیایى زیاتر له هۆكارى ئه‌و رووداوه لیژنه‌یه‌كى زانستى له ئاستى باڵا پێكهێنراوه بۆ ده‌رخستن و به‌دواچوونى هۆكاره‌كان له باره‌ى ره‌وشى ته‌ندروستى نه‌خۆشه‌كانیش وه‌زیرى ته‌ندروستى رایگه‌یاند" 23 له‌و نه‌خۆشانه ئاستى بینینیان به‌ره‌و باشتر چووه، حه‌فته‌كه‌ى دیكه‌ش به مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم ده‌یان نێرێته وڵاتى ئه‌ڵمانیا، له كۆتایى كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا وه‌زیرى ته‌ندروستى وتى: له ئێستادا له هه‌رێمى كوردستان نزیكه‌ى 40% ده‌رمان له رێگه‌ى كوالێتى كۆنترۆل پشكنینیان بۆ كراوه‌و لۆگۆى وه‌زاره‌ت له ده‌رمانه‌كان دراوه، ئاشكراشیكرد كه له ماوه‌یه‌كى نزیكدا ئه‌و ده‌رمانانه ده‌كه‌وێته بازار كه نرخیان له سه‌ر دیاریكراوه.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت