وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

وه‌زیرى ته‌ندروستى: پێویستمان به‌هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى هه‌موولایه‌كه‌ بۆ سه‌رخستنى پلان وبه‌رنامه‌ى وه‌زاره‌ت


وه‌زیرى ته‌ندروستى: پێویستمان به‌هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى هه‌موولایه‌كه‌  بۆ سه‌رخستنى پلان وبه‌رنامه‌ى وه‌زاره‌ت
د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید: ره‌وشى ده‌رمان له‌ئاستێكى باشدایه‌وه‌ هه‌ولى باشترى بۆده‌ده‌ین
له‌هه‌ولێر: كۆتایى به‌ خولێكى تایبه‌ت به‌ راهێنانى كلینیكى ده‌رمانسازى هات
له‌پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى پزیشكانى ده‌رمانساز و ئاشناكردنیان به‌ زانسته‌ سه‌رده‌میه‌كان ئه‌مرۆ 28-5-2014 له‌شارى هه‌ولێربه‌ئاماده‌بونى د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى و به‌رێوه‌به‌رانى گشتى كاروبارى ته‌ندروستى و پلاندان و به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر و راگرى كۆلیژى ده‌رمانسازى له‌هۆلى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر بروانامه‌ى كلینیكى ده‌رمانسازى به‌خشرایه‌ 35 ده‌رمانساز كه‌بۆماوه‌ى یه‌ك مانگ به‌شداربوون له‌خولێكى تایبه‌ت به‌ رێكخستنى كارى ده‌رمانسازى له‌نه‌خۆشخانه‌كانى شارى هه‌ولێر،
له‌میانى به‌رێوه‌چوونى مه‌راسیمه‌كه‌ش به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر له‌وته‌یه‌كدا ستاشى هه‌ول و ماندوبونى وه‌زیرى ته‌ندروستى كرد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و گرنگیدانه‌ى به‌بوارى ته‌ندروستى هه‌ولێر و سه‌رخستنى به‌رنامه‌ى وه‌زاره‌ت له‌بواره‌ جیاجیاكانى كه‌رتى ته‌ندروستى بۆئه‌وه‌ى بتوانرێت ته‌واوى پزیشكان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى ئاشناى زانست و زانیارى سه‌رده‌م بن، وتیشى كردنه‌وه‌ى خوله‌كه‌ گرنگى تایبه‌تى هه‌یه‌ بۆ ده‌رمانسازان تاوه‌كو بتوانن له‌داهاتوو له‌پیشه‌كه‌یان به‌رده‌وامبن و خزمه‌ت به‌هاوڵاتیان بكه‌ن،
دواتر وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌ووته‌یه‌ك جیاله‌ پیرۆزباى كردن له‌ به‌شداربوانى خوله‌كه‌ هاوكات باسى له‌گرنگى به‌رێوه‌چوونى خوله‌كه‌كرد و داواى لێكردن له‌كاتى راى كردنى پیشه‌كه‌یان په‌ره‌ى زیاتر به‌و زانسته‌بده‌ن كه‌ فیرى بونه‌، هه‌روه‌ك هه‌وڵ و ماندبونى پزیشكان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى به‌رزنرخاند له‌ناوه‌نده‌ ته‌ندروستیه‌كان بۆ خزمه‌ت كردنى هاوڵاتیان،
د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید راشى گه‌یاند پێویسته‌ هه‌موو سێكته‌ره‌ جیاجیاكان و لایه‌نه‌په‌یوه‌نداره‌كان هاوكارمانبن بۆ رێكخستن و باشتركردنى سیسته‌مى ته‌ندروستى له‌كوردستان كه‌هاوشانبێت له‌گه‌ل وولاتانى پێشكه‌وتووى جیهان، 
وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم وتیشى له‌ماوه‌ى ده‌ستبه‌كاربونمان وه‌ك وه‌زیرى ته‌ندروستى توانیومانه‌ به‌هاوكارى هه‌مولایه‌ك زیاتر له‌ هه‌زار ته‌ن ده‌رمانى خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو له‌ناوببین و له‌گه‌ل لیدانى زیاتر له‌ 150 ملیۆن لۆگۆ و مۆرى تایبه‌ت به‌ پشكنینى ده‌رمان سه‌ربارى پێكهێنانى لیژنه‌ى تایبه‌ت بۆ پێداوچونه‌وه‌ به‌نرخى ده‌رمان له‌كوردستان، هه‌روه‌ها دانانى لیژنه‌ى و پزیشكانى ده‌رمانساز له‌ بازگه‌كان و چاودێرى كردنى سنوره‌كان و فرۆكه‌خانه‌كان بۆئه‌وه‌ى رێگرى له‌هێنانى ده‌رمانى خراپ بكه‌ین، و ده‌رمانیشكى ته‌ندروست بۆهاوڵاتیان دابین بكه‌ین،
د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید باسى له‌وه‌شكرد كه‌ پێشخستن و سه‌رخستنى كه‌رتى ته‌ندروستى پێویستى به‌هه‌ماهه‌نگى هه‌موولایه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ى بتوانین وه‌ك ولاتێكى پێشكه‌وتوو خزمه‌ت گوزارى ته‌ندروستى بۆهاوڵاتیان دابین بكه‌ین،
له‌كۆتایش بروانامه‌ به‌خشرایه‌ 35 ده‌رمانسازى به‌شدار له‌خولى راهێنانى كلینیكى ده‌رمانسازى.