هاووڵاتی به‌ڕێز ، بۆ خۆپاراستن له توشبوون به ئه‌نفلوه‌نزا
هاووڵاتی به‌ڕێز ، بۆ خۆپاراستن له توشبوون به ئه‌نفلوه‌نزا :-
زوو زوو ده‌سته‌كانت به‌ئاو و سابون جوان بشۆ .
ده‌مامك (ماسك ) به‌كاربهێنه له‌كاتی كۆكه و پشمین .
له‌كاتی كۆكه‌و پشمین ده‌م و لووتت دابپۆشه به كلێنیكس یان ده‌سته سڕ پاشان فرێی بده ناو سه‌به‌ته‌ی زبڵ ئنجا راسته‌وخۆ ده‌سته‌كانت بشۆ..
دووركه‌وه له‌كه‌سی توشبوو به نه‌خۆشی یه‌كه ( دووری نێوانتان له یه‌ك مه‌تر كه‌متر نه‌بێت )
له‌كاتی گفتوگۆدا ، هه‌وڵبده دووری نێوان خۆت و كه‌سی به‌رامبه‌ر له یه‌ك مه‌تر كه‌متر نه‌بێت .
له‌كاتی سڵاودا كردن دا دووركه‌وه له ته‌وقه‌كردن و ماچ كردن و له‌ئامێزگرتن .
دوور كه‌وه له‌شوێنی قه‌ڵه‌باڵغ
تا ده‌كرێت كه‌متر له شوێنی قه‌ڵه‌باڵغ بمێنه‌وه .
له‌شوێنی كار زوو ده‌رگا و په‌نجه‌ره بكه‌ره‌وه بۆ هه‌وا گۆڕكێ .
كاتێك نیشانه‌كانی ئه‌نفلوه‌نزات لێ ده‌ركه‌وت (تا ، كۆكه ، ژانی گه‌روو ) سه‌ردانی نزیكترین بنكه‌ی ته‌ندروستی بكه .
ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
21/1 / 2013