وه‌زیری ته‌ندروستی: لێكۆلینه‌وه له چۆنیه‌تى به‌كارهێنانى ئه‌و ده‌رزیه ده‌كه‌ین كه‌له‌هه‌فته‌ى رابردوو ژنێك به‌هۆى لێدانى گیانى له‌ده‌ستدا
وه‌زیری ته‌ندروستی: لێكۆلینه‌وه له چۆنیه‌تى به‌كارهێنانى ئه‌و ده‌رزیه ده‌كه‌ین كه‌له‌هه‌فته‌ى رابردوو ژنێك به‌هۆى لێدانى گیانى له‌ده‌ستدا
دوای ئه‌وه‌ی له ه‌ه‌فته‌ی رابردوو له شاری هه‌ولێر ژنێكی ته‌مه‌ن 34سال به‌هۆی لێدانی ده‌رزیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا و خانه‌واده‌ی ئه‌و قوربانیه‌ش له هه‌ندێ كه‌نالی راگه‌یاندنه‌وه ئه‌وه روون ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و پزیشكه‌ی كه چاره‌سه‌ری بۆ داناوه به نه‌خۆشه‌كه‌ی گوتووه كه له ماله‌وه ئه‌و ده‌رزیه به‌كاربه‌ێنه كه خۆی ده‌بێت ئه‌و ده‌رزیه له ژێر چاودێریی پزیشك و دوای پشكنینی ورد ئه‌و ده‌رزیه به‌كاربێت.
هه‌ر بۆیه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ13-8-2012 وه‌زیری ته‌ندروستی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه لیژنه‌یه‌ك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێكه‌ێنراوه و ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌ركه‌وت ئه‌و پزیشكه كه‌مته‌رخه‌م بووه ئه‌وه به توندی سزا ده‌درێت و له كاری پزیشكی راده‌گیرێت هه‌روه‌ك داوای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار ده‌كه‌ین
رێكه‌وت حه‌مه‌ڕه‌شید ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: ئه‌و ده‌رزیه كه له جۆری سیفاجیله به‌شێوه‌یه‌كی كاتی رامانگرتووه تا ئه‌وكاته‌ی له تاقیگه‌كان پشكنینی وردی بۆ ده‌كه‌ین هه‌روه‌ك تا ئه‌و كاته‌ی لیژنه‌ی لێكۆلینه‌وه‌كه راپۆرتی خۆی ئاماده ده‌كات و لێكۆلێنه‌وه له مۆله‌ت و شێوه‌ی هاتنه ناوه‌ی ئه‌و ده‌رمانه ده‌كات.
وه‌زیری ته‌ندروستی له كۆتایی ئه‌و لێدوانه‌یه‌دا په‌یامێكی ئاراسته‌ی پزیشكان و خه‌لكی كوردستان كرد و داوای له پزیشكان و فه‌رمانبه‌رانی كوردستان كرد كه پاپه‌ندی رێنمایه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بن هه‌روه‌ك داوای له خه‌لكی كوردستان كرد كه له كاتی نه‌خۆشیدا سه‌ردانی دكتۆری پسپۆر بكه‌ن.
ئه‌و ژنه‌ی كه گیانی له ده‌ست داوه ناوی "مه‌عسوومه پیرۆ"یه و ته‌مه‌نی 34ساڵه و دانیشتووى رزگاریی شاری هه‌ولێره و له 3/8 دا دوای به‌كاره‌ێنانی ده‌رزیه‌ك له‌هۆش خۆی ده‌چێت و تا گه‌یاندنی به نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ست دا.