وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

ژماره‌یه‌ك توشبوى تالاسیما دواى چاكبونه‌وه‌یان گه‌رانه‌وه‌ هه‌رێمى كوردستان

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى: به‌رده‌وام ده‌بین له‌چاره‌سه‌ركردنى توشبوانى تالاسیما


ژماره‌یه‌ك توشبوى تالاسیما دواى چاكبونه‌وه‌یان گه‌رانه‌وه‌ هه‌رێمى كوردستان 

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى: به‌رده‌وام ده‌بین له‌چاره‌سه‌ركردنى توشبوانى تالاسیما 


 

شه‌وى رابردوو ژماره‌یه‌ك منداڵ كه‌ماوه‌ى پێنج مانگه‌ له‌نه‌خۆشخانه‌ى ناوه‌ندى الحسین بۆشێرپه‌نجه‌ له‌وولاتى ئوردن چاندنى موخى ئیسكیان بۆكراوه‌ له‌رێگه‌ى فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وله‌تى هه‌ولێر گه‌رانه‌وه‌ هه‌رێمى كوردستان.

دواى ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌ریمى كوردستان بریارى ناردنه‌ده‌روه‌ى ئه‌و نه‌خۆشانه‌یدا كه‌له‌هه‌رێم چاره‌سه‌ریان نیه‌ به‌تایبه‌ت توشبوانى تالاسیما به‌شێوه‌یه‌ك له‌ماوه‌ى كابینه‌ى حه‌وته‌م ژماره‌یه‌كى زۆرى منداڵ كه‌توشبوى نه‌خۆشى تالاسیمابون ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى وولاتكران، له‌ماوه‌ى رابردووش ژماره‌یه‌كیان به‌هۆى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى پێویستى نه‌خۆشیه‌كه‌یان له‌وولاتى ئوردن گه‌رانه‌وه‌ هه‌رێمى كوردستان،

شه‌وى رابردوو له‌رێگه‌ى فركه‌خانه‌ى نێوده‌وله‌تى هه‌ولێر پێنج له‌ونه‌خۆشخانه‌ى كه‌ماوه‌ى پێنچ مانگه‌ له‌وولاتى ئوردن چاره‌سه‌رى چاندنى موخى ئیسكیان بۆكراوه‌ به‌ته‌ندروستیه‌كى باش گه‌رانه‌وه‌ بۆهه‌رێمى كوردستان و تائیستا نزیكه‌ى 10 نه‌خۆش پاش چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆشى تالاسیما له‌نه‌خۆشخانه‌ى ناوه‌ندى الحسین بۆشێرپه‌نجه‌ له‌وولاتى ئوردن گه‌راونه‌ته‌وه‌ بۆناو خێزانه‌كانیان و له‌ئیستادا بارى ته‌ندروستیان زۆرباشه‌.

هاوكات كه‌س و كار و چاره‌سه‌ركراوانى توشبوانى تالاسیما ستایشى هه‌ریه‌ك له‌وه‌زیرى ته‌ندروستى و كارنامه‌ى وه‌زاره‌تیان كرد كه‌توانراوه‌ منداڵه‌كانیان له‌نه‌خۆشى رزگاربكه‌ن و وه‌ك منداڵانى ترى ژیان به‌سه‌رببه‌ن،  به‌و پێیه‌ى بارى داراییان خراپه‌ و تواناى چاره‌سه‌ركردنیان نه‌بوه‌. ووتیشیان ته‌واوى تێچووى چاره‌سه‌رى نه‌خۆشیه‌كه‌یان له‌ئه‌ستۆى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم بوه‌ و له‌كاتى ئه‌نجامدانى نه‌شته‌ركه‌رى بۆچاندنى موخى ئیسك پێویست بوو پاره‌یه‌كى زۆر بده‌ن.

له‌وچوارچێوه‌یه‌ش وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌ئیستادا له‌رێگه‌ى دروستكردنى سه‌نته‌رى پێشكه‌وتووى چاره‌سه‌رى نه‌خۆشى تالاسیما له‌پارێزگاكانى هه‌رێم و پشكنینى خوێنى تایبه‌ت به‌و نه‌خۆشیه‌ به‌رله‌ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرى و هه‌ولدان بۆبلاكردنه‌وه‌ى لایه‌نى رۆشنبیرى و هۆشیارى كارده‌كات بۆچاره‌سه‌ركردنى سه‌ره‌تایى و خێرا له‌وكه‌سانه‌ى گومانیان هه‌یه‌ نه‌خۆشى تالاسیمایان هه‌بێت.