وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

بریاره‌ هه‌فته‌ى داهاتوو ژماره‌یه‌ك نه‌خۆش بۆ چاندنى موخى ئیسك ره‌وانه‌ى ووڵاتى لوبنان بكرێن


بریاره‌ هه‌فته‌ى داهاتوو ژماره‌یه‌ك نه‌خۆش بۆ چاندنى موخى ئیسك ره‌وانه‌ى ووڵاتى لوبنان بكرێن
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى دوو گرێبه‌ستى ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ى نه‌خۆشى بۆووڵاتى هیندستان واژووكرد
وه‌زیرى ته‌ندروستى: هه‌ر هاوڵاتیه‌ك پێویستى به‌نه‌شته‌رگه‌رى ده‌گمه‌ن هه‌بێت ره‌وانه‌ى ده‌روه‌ى ووڵاتى ده‌كه‌ین
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم دوو گرێبه‌ستى به‌به‌هاى 5 ملیۆن و 400 هه‌زار دۆلار له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كى ناودارى ئه‌مریكى واژووكرد بۆ ناردنه‌ ده‌روه‌ى زیاتر له‌ 100 توشبوى تالاسیما و شێرپه‌نجه‌ى خوێن به‌مه‌به‌ستى چاندنى موخى ئیسك و ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌رى ده‌گمه‌ن له‌ووڵاتى هیندستان. 
له‌درێژه‌ى هه‌وڵه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ئامانجى پێشكه‌ش كردنى خزمه‌ت گوزارى ته‌ندروستى و چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كه‌سانه‌ى پێویستیان به‌ ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌رى دگه‌مه‌ن هه‌یه‌، 
ئه‌مرۆ 11-11-2013 له‌مه‌راسیمێكى تایبه‌ت له‌دیوانى وه‌زاره‌ت به‌رێوه‌چوو وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم  گرێبه‌ستێكى له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كى ناودارى ئه‌مریكى واژوكرد به‌مه‌به‌ستى ناردنه‌ 100 نه‌خۆش بۆووڵاتى هیندستان ، له‌ووته‌یه‌كى بۆده‌زگاكانمى راگه‌یاند د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى تیشكى خسته‌سه‌ر گرنكى گریچبه‌سته‌كه‌ له‌پێناو خزمه‌ت كردنى هاوڵاتیانى هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌ت،
وتیشى ئه‌م پرۆسه‌یه‌ به‌رده‌وامى ده‌بێت و هه‌ر هاوڵاتیه‌ك كه‌ پێویستى به‌ ئه‌نجامدان و چاره‌سه‌رى پزیشكى ده‌گمه‌ن هه‌بێت ره‌وانه‌ى ده‌روه‌ى ووڵات ده‌كرێت، 
وه‌زیرى ته‌ندروستى ئاشكراشى كرد ئه‌م گرێبه‌سته‌ به‌برى 5 ملیۆن و 400 هه‌زار دۆلار واژوده‌كه‌ین كه‌تێچوه‌كه‌شى له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى سامانه‌ سرشتیه‌كان و بودجه‌ى وه‌زاره‌ت ته‌رخانكراوه‌.
ئامانج له‌ واژووكردنى گرێبه‌ستى ناردنه‌ ده‌روه‌ى توشبوانى تالاسیما و شێرپه‌نجه‌ى خوێن بۆووڵاتى هیندستان ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌رى چاندنى موخى ئیسك و راستكردنه‌وه‌ى بربره‌ى پشت و چاندنى گوێچكه‌ و كردنه‌وه‌ى دڵ  له‌منداڵان و كێشه‌ى چاوه‌ .هه‌روه‌ك 
وه‌زیرى ته‌ندروستیش راى ده‌گه‌ینێت بریاره‌ تاكۆتایى ئه‌م ساڵ 400 نه‌خۆش ره‌وانه‌ى ده‌روه‌ى ووڵات بكه‌ین بۆئه‌مه‌ش هه‌وڵده‌ده‌ین نه‌خۆشانه‌ى ناچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمیش له‌م  خزمه‌ت گوزاریه‌بێ به‌ش نه‌بن. گرێبه‌ستى ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى توشبوانى تالاسیما و شێرپه‌نجه‌ى خوێن سێیه‌م گرێبه‌ستى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی حكومه‌تى هه‌رێمه‌ كه‌ له‌ماوه‌ى رابردوویش گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له‌ وولاتى ئوردن و لوبنان واژووكرد بریاریشه‌ له‌هه‌فته‌ى داهاتوو ژماره‌یه‌ك نه‌خۆش ره‌وانه‌ى ووڵاتى لوبنان بكرێن به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌رى چاندنى موخى ئیسك.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت