وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى رێنمایى تایبه‌ت بۆ رۆژانى جه‌ژن ده‌رده‌كات.

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى رێنمایى تایبه‌ت بۆ رۆژانى جه‌ژن ده‌رده‌كات.


وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى رێنمایى تایبه‌ت بۆ رۆژانى جه‌ژن ده‌رده‌كات.

رێنماى ته‌ندروستى بۆ رۆژانى جه‌ژن.
به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى ره‌مه‌زان گه‌رمترین پیرۆزباى ئاراسته‌ى هاوڵاتیانى كوردستان ده‌كه‌ین و هیوادارین جه‌ژن مایه‌ی خێرو خۆشى زیاترى هه‌موو لایه‌ك بێت بۆبه‌دیهێنانى ئاواته‌كانى گه‌لى كورد،
به‌مه‌به‌ستى پاراستنى ته‌ندروستى هاوڵاتیان وبه‌سه‌ربردنى رۆژه‌كانى جه‌ژنى ره‌مه‌زانى پیرۆز به‌خۆشى و ته‌ندروستیه‌كى باش وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌م رێنمایانه‌ بۆ هاوڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان بڵاوده‌كاته‌وه‌.
هاوڵاتى خۆشه‌ویست:.
     د1-بایه‌خ دان به‌پاك وخاوینى كه‌سى به‌تایبه‌ت ده‌ست شوشتن به‌ئاو و سابوون، چونكه‌ به‌هۆى تێكه‌ڵاوبونى زۆرى هاوڵاتیان و به‌شدارى كردن له‌وبۆنه‌یه‌ و سه‌رقاڵبون به‌هه‌ندێك كه‌س ئه‌و لایه‌نه‌ پشتگوێده‌خرێت ئه‌وه‌ش كارێكى ناته‌ندروسته‌ و ده‌بێته‌هۆى ته‌شبوون به‌نه‌خۆشى یه‌ درمه‌كان وه‌ك سكچوون و رشانه‌وه‌.
    د2-بایه‌خ دان به‌خۆراكى هاوسه‌نگ وته‌ندروست و دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌خواردنى خۆراكى چه‌و و زۆر خواردنى شیرنه‌مه‌نیه‌كان و خواردنه‌وه‌ى گازی یه‌كان،چونكه‌ هۆكارى توشبوون به‌ناره‌حه‌تى و گه‌ده‌ وقۆڵۆن و هه‌ندى نه‌خۆشى تر.
    د3-چاودێرى كردنى منداڵه‌كانتان له‌و رۆژانى جه‌ژن زۆرگرنگه‌ له‌لایه‌نى خۆراك ،چونكه‌ ئه‌وانه‌ى زۆر حه‌زیان به‌شیرنى و خواردنه‌وه‌ى گازیه‌كان هه‌یه‌ توشى نه‌خۆشی وزیان ده‌بن.به‌تایبه‌ت منداڵان هه‌روه‌ها جۆرى ئه‌و یاریانه‌ى كه‌له‌و رۆژه‌ ئه‌نجامى ده‌ده‌ن پێویستى به‌ چاودێرى كردنه‌وه‌ ده‌بێت، نابێت رێگایان بده‌ین ئه‌و یاریانه‌ بكه‌ن كه‌زیان به‌خشن.
    د4-بۆئه‌و كه‌سانه‌ى نه‌خۆشى درێژخایه‌نیان هه‌یه‌، زۆرگرنگه‌ له‌و رۆژانه‌ىدا چاره‌سه‌رى یه‌كانیان پشتگوێ نه‌خه‌ن وله‌كاتى سه‌فه‌ریش دا له‌گه‌ڵ خۆیان دا ده‌رمانه‌كانیان هه‌ڵبگرن وبه‌رده‌وامبن له‌سه‌ر ئه‌و پارێزى یه‌ خۆراكى یه‌ كه‌بۆیان داندراوه‌ له‌لایه‌ن پزیشكى پسپۆڕ.
                                        به‌هیواى جه‌ژنێكى خۆش وته‌ندروست بۆهه‌موولایه‌ك
                                                    ڕاگه‌یاندى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى