وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

بۆقه‌ده‌غه‌كردنى رێكلام له‌بوارى پزیشكى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى په‌ناده‌باته‌ به‌ردادگا

بۆقه‌ده‌غه‌كردنى رێكلام له‌بوارى پزیشكى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى په‌ناده‌باته‌ به‌ردادگا به‌مه‌به‌ستى قه‌ده‌غه‌كردنى رێكلامى بوارى پزیشكى له‌ده‌زگاكانى راگه‌یاندن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى (12) ده‌زگاى راگه‌یاند ده‌داته‌ دادگ


بۆقه‌ده‌غه‌كردنى رێكلام له‌بوارى پزیشكى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى په‌ناده‌باته‌ به‌ردادگا
به‌مه‌به‌ستى قه‌ده‌غه‌كردنى رێكلامى بوارى پزیشكى له‌ده‌زگاكانى راگه‌یاندن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى (12) ده‌زگاى راگه‌یاند ده‌داته‌ دادگا، دوابه‌دواى چه‌ند جارێك ئاگاداركردنه‌وه‌ى ده‌زگاكانى راگه‌یاندن له‌قه‌ده‌غه‌بوونى رێكلام بۆپزیشك و ده‌رمان و نه‌خۆشخانه‌ له‌ده‌زگاكانى راگه‌یاند وه‌ به‌مه‌به‌ستى پاراستنى ته‌ندروستى گشتى و جێ به‌جێكردنى یاساو رێنمایی یه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى سه‌رئه‌نجام چه‌ندده‌زگایه‌ك هه‌ر به‌رده‌وام بوون له‌بانگه‌واز و رێكلام له‌بوارى پزیشكى به‌بێ وه‌رگرتنى ره‌زامه‌ندى و پابه‌ندنه‌ بوون به‌ رێنماییه‌كان،
له‌به‌رامبه‌ردا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌یاداشتێك بۆ سه‌رۆكایه‌تى داواكارى گشتى سكاڵاى یاسایى له‌سه‌ر له‌سه‌ر (3) كه‌ناڵى ئاسمانى و (9) كه‌ناڵى ناخۆى تۆمارده‌كات.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت