وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاماده‌كارى بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ى نه‌خۆشى ئه‌نفلۆنزاى به‌رازده‌كات

وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى : له‌هه‌رێمى كوردستان ئه‌نفلۆنزاى به‌راز تۆمارنه‌كراوه‌ دواى ئه‌وه‌ى له‌پارێزگاى بابل به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى بڵاوبونه‌وه‌ى نه‌خۆشى ئه‌نفلۆنزاى به‌راز راگه‌یاندرا، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌كارى


وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاماده‌كارى بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ى نه‌خۆشى ئه‌نفلۆنزاى به‌رازده‌كات
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى : له‌هه‌رێمى كوردستان ئه‌نفلۆنزاى به‌راز تۆمارنه‌كراوه‌
دواى ئه‌وه‌ى له‌پارێزگاى بابل به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى بڵاوبونه‌وه‌ى نه‌خۆشى ئه‌نفلۆنزاى به‌راز راگه‌یاندرا، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌كارى ته‌واوى بۆ به‌رگرتن و پێشگیرى له‌و نه‌خۆشیه‌ ده‌كات و ده‌رمان و تاقیگه‌ى وه‌ك پێویستى ئاماده‌كردوه‌ بۆ پشكنین و چاره‌سه‌ركردنى توشبوان له‌كاتى سه‌رهه‌ڵدانى،  بۆیه‌وه‌ك وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كه‌ین پابه‌ندى رێنمایه‌كانى وه‌زاره‌ت بن بۆخۆپارێزى و پێشگیرى كردن له‌و په‌تایه‌، له‌رێگه‌ى به‌كارهێنانى ده‌مامك و دوركه‌وتنه‌وه‌ى له‌و كه‌سانه‌ى كه‌پشمین و هه‌ڵامه‌تیان هه‌یه‌ و له‌كاتى ناجێگرى بارى ته‌ندروستیشیان سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌و بنكه‌ى ته‌ندروستیه‌كان بكه‌ن، لێره‌وه‌ راى ده‌گه‌یه‌نن وه‌ك وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ته‌واوى ئاماده‌كاریمان كردوه‌ و ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى و تاقیگه‌كان ئاماده‌یه‌ بۆپشكنین و پێدانى چاره‌سه‌رى پزیشكى به‌و كه‌سانه‌ى سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌و بنكه‌ ته‌ندروستیه‌كان ده‌كه‌ن هه‌ربۆئه‌مه‌ش پزیشكان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ى پشكنین بۆئه‌و كه‌سانه‌ بكه‌ن كه‌گومانیان لێده‌كرێت، له‌لێدوانێكى تایبه‌تدا بۆ مالپه‌رى فه‌رمى وه‌زاره‌ت دكتور خالص قادر ووته‌بێژه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بڵاوبونه‌وه‌ى ئه‌نفلۆنزاى به‌رازى له‌هه‌رێمى كوردستان ره‌تكردوه‌ و ڕاى گه‌یاند له‌ئێستادا وه‌زاره‌ت ته‌واوى ئاماده‌كارى كردوه‌ بۆئه‌گه‌رى سه‌رهه‌ڵدانى ئه‌و نه‌خۆشیه‌ له‌هه‌رێمى كوردستان له‌رێگه‌ى تاقیگه‌كان و ده‌رمان بۆئه‌مه‌ش پزیشكان و كارمه‌ندانیش ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ى پشكنینى پێویست بۆئه‌و كه‌سانه‌ ئه‌نجامبده‌ن كه‌ رۆژانه‌ سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌و بنكه‌ ته‌ندروستیه‌كان ده‌كه‌ن بۆدڵنیا بون له‌و په‌تایه‌، له‌به‌شێكى ترى لێدوانه‌كه‌ى وتى پێویسته‌ هاوڵاتیان خۆپارێزى بكه‌ن و پابه‌ندى رێنمایه‌كانى پزیشكان بن، چونكه‌ له‌ئێستا جیاله‌ى ئه‌نفلۆنزاى مرۆى هیچ جۆره‌ ئه‌نفلۆنزایه‌تى بونى نیه‌.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت