وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

له‌نه‌خۆشخانه‌ى پار له‌ شارى هه‌ولێر چوار نه‌شته‌رگه‌رى چاندنى جگه‌ر به‌سه‌ر كه‌وتوى ئه‌نجامدرا


له‌نه‌خۆشخانه‌ى پار له‌ شارى هه‌ولێر چوار نه‌شته‌رگه‌رى چاندنى جگه‌ر به‌سه‌ر كه‌وتوى ئه‌نجامدرا
له‌هه‌رێمى كوردستان زیاتر له‌ 60 هاوڵاتى پێویستیان به‌ چاندنى جگه‌ر هه‌یه‌
پرۆسه‌ى ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌رى چاندنى جگه‌ر له‌ نه‌خۆشخانه‌ى پار له‌شارى هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو، له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى چاندنى جگه‌ریان بۆكراوه‌ سوپاس و ستایشى هه‌ریه‌ك له‌ كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لى و د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستیان كرد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و خزمه‌ت گوزاریه‌ ته‌ندروستیانه‌ى كه‌ پێشكه‌شى هاوڵاتیانیان ده‌كه‌ن.
نه‌شته‌رگه‌رى چاندنى جگه‌ر دواى ئه‌وه‌ دێت هه‌ر یه‌ك له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى نه‌خۆشخانه‌ى پار له‌رێگه‌ى واژوكردنى گرێبه‌یسیتێك به‌مه‌به‌شتى چاندنى جگه‌ر بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى پێویستیان به‌ نه‌شته‌رگه‌رى هه‌یه‌،
بۆئه‌مه‌ش یه‌كه‌م نه‌شته‌رگه‌رى چاندنى جگه‌ر ئه‌نجامدرا و كه‌س وكارى نه‌خۆشه‌كانیش ستایشى هه‌ریه‌ك له‌ كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لى و د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستیان كرد له‌به‌رامبه‌ره‌ ئه‌و خزمه‌ت گوزاریه‌ته‌ندروستیانه‌ى كه‌ پێشكه‌شى هاوڵاتیانى كوردستانى ده‌كه‌ن.
به‌ووته‌ى لێپرسراوان و پسپۆران و شاره‌زایانى بارى ته‌ندروستى ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌رى چاندنى جگه‌ر له‌ووڵاتانى پێشكه‌وتوو برى زیاتر له‌ ( 100) هه‌زار دۆلارى تێده‌چێت، كه‌چى له‌نه‌خۆشخانه‌ى پار له‌شارى هه‌ولێر به‌خۆراییه‌ و برى تێچووى پاره‌كه‌ش له‌لایه‌ن هه‌ر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و نه‌خۆشخانه‌ى پار دابین كراوه‌،
وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمیش ده‌لێت پرۆسه‌ى ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌رى چاندنى جگه‌ر له‌هه‌رێم به‌رده‌وامبێت و هه‌ر هاوڵاتیه‌ك پێویستى به‌چاره‌سه‌ر یا نه‌شته‌رگه‌رى ده‌گمه‌ن و قورس بێت به‌بێ به‌رامبه‌ر ره‌وانه‌ى ده‌روه‌ى ووڵاتى ده‌كه‌ین و له‌هه‌رێمیش چاره‌سه‌رى پێویستى بۆده‌كه‌ین.
سه‌رپه‌رشتیارانى نه‌خۆشخانه‌ى پار له‌شارى هه‌ولێر راى ده‌گه‌ینن خزمه‌ت كردنى هاوڵاتیانى هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌ت به‌ ئه‌ركى سه‌رشانى خۆمان ده‌زانین، هه‌ر كه‌سێكیش نه‌شته‌رگه‌رى چاندنى جگه‌رى بۆئه‌نجامدرابێت، به‌بێ به‌رامبه‌ره‌ و تا نه‌خۆش ره‌وانه‌ى ماڵه‌وه‌ ده‌كرێت.
ئه‌و كه‌سانه‌ى نه‌شته‌رگه‌رى چاندنى جگه‌ریان بۆبكراوه‌ دلخۆش به‌وه‌ى دواجار هیواى ژیانیان له‌رێگه‌ى چاندنى جگه‌ر له‌نه‌خۆشخانه‌ى پار بۆگه‌رایه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌ك ده‌لێن ئێستا هه‌ست به‌ماناى ژیان ده‌كه‌ین و ئه‌وه‌ى بۆئێمه‌ كراوه‌ زۆر ده‌گمه‌ن و تایبه‌ت، چونكه‌ به‌شێك له‌و نه‌خۆشخانه‌ به‌ووته‌ى خۆیان ماوه‌ى چه‌ندین ساڵ له‌ده‌روه‌ى ووڵات له‌ژێر چاودێرى پزیشكیدا بونه‌.
نه‌شته‌رگه‌رى چاندنى جگه‌ر له‌ پێویستى به‌ وه‌رگرتنى به‌شێك له‌ جگه‌رى كه‌سێكى نزیك ته‌مه‌نى یه‌كترن بۆئه‌وه‌ى پرۆسه‌ى چاندنى جگه‌ره‌ سه‌ركه‌وتوبێت،
پزیشكانى پسپۆرى تایبه‌ت به‌م نه‌خۆشیه‌ش ده‌لێن كاتى ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌ره‌یه‌كه‌ پێویستى به‌ نزیكه‌ى 20 سه‌عات هه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ى بتواندرێت نه‌شته‌رگه‌رى چاندنى جكه‌رى بۆبكرێت.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت