وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

دروستكردنى نه‌خۆشخانه‌ سه‌د قه‌ره‌وێڵه‌یه‌كه‌ى كه‌لار ده‌ستپیده‌كات

به‌برى 27 بیست وحه‌وت ملیۆن دۆلار و له‌سه‌ر بودجه‌ى په‌ره‌پێدانى گه‌رمیان (نه‌وتى گه‌رمیان) جێبه‌جێده‌كرێت


پرۆژه‌ى دوستكردكردنى نه‌خۆشخانه‌یه‌كى سه‌د قه‌ره‌وێڵه‌یی له‌كه‌لار، ده‌ستى پێكرد.
د.حه‌سه‌ن ره‌مه‌زان ناسر، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان، راگه‌یاند: پرۆژه‌ى دروستكردنى نه‌خۆشخانه‌ى سه‌د قه‌ره‌وێڵه‌یی له‌ كه‌لار كه‌ سه‌رۆكى حكومه‌ت به‌ردى بناغه‌كه‌ى دانا، ده‌ستپێكردنى دواكه‌وت به‌هۆی هه‌ندێك تیبینی هونه‌ریی له‌ بوارى ئه‌ندازیاریی پرۆژه‌كه‌، روونیشیكرده‌وه‌: له‌سه‌ره‌تاى  ئه‌م مانگه‌وه‌و پاش چاككارى كردن له‌ دیزانى پرۆژه‌كه‌و زیادكردنى گوژمه‌كه‌ى، پرۆژه‌كه‌ چۆته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌.
وتیشى پرۆژه‌كه‌ به‌ بودجه‌ى 27 بیست وحه‌وت ملیۆن دۆلار و له‌سه‌ر بودجه‌ى په‌ره‌پێدانى گه‌رمیان (نه‌وتى گه‌رمیان) جێبه‌جێده‌كرێت وله‌لایه‌ن كۆمپانیای "ڤێنس"ى توركیی له‌ماوه‌ى 800 هه‌شت سه‌د رۆژدا درووست ده‌كرێت.
راشى گه‌یاند نه‌خۆشخانه‌كه‌ به‌شێوازێكى مۆدێرن و پیشكه‌وتوو دیزاین كراوه‌و به‌ته‌واوبوونى، ره‌وشى خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستى له‌ ناوچه‌كه‌، ده‌باته‌ ئاستێكى باشتره‌وه‌.