وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

وه‌زیرى ته‌ندروستى پێداچونه‌وه‌ به‌نرخى نه‌خۆشخانه‌ تایبه‌تیه‌كان ده‌كرێت


وه‌زیرى ته‌ندروستى پێداچونه‌وه‌ به‌نرخى نه‌خۆشخانه‌ تایبه‌تیه‌كان ده‌كرێت

 

به‌مه‌به‌ستى تاوێكردنى نرخى نه‌خۆشخانه‌تایبه‌تیه‌كان و دانانى میكانزیمێكى گونجاو ئه‌مرۆ له‌دیوانى وه‌زاره‌ت د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى سه‌رپه‌رشتى كۆبونه‌وه‌ى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پشكنین و به‌دواداچون و لێژنه‌ى تایبه‌تى نه‌خۆشخانه‌ تایبه‌تیه‌كانى پارێزگاكان كرد.

له‌وكۆبونه‌وه‌یه‌ك باس له‌دانانى میكانیزمێكى گونجاوكرا بۆپێداوچونه‌وه‌ى به‌نرخى  نه‌خۆشخانه‌كان و ئالیه‌تى جێبه‌جێ كردنى به‌ئامانجى سوود گه‌یاندن به‌نه‌خۆش.

له‌ته‌وه‌رێكى ترى كۆونه‌وه‌كه‌ گفتوگۆ له‌باره‌ى كیشه‌وگرفته‌كانى به‌رده‌م یه‌كخستنى نرخ و پێدانى مۆله‌ت و داخستنى ئه‌ونه‌خۆشخانانه‌كرا كه‌پابه‌ندى رێنماییه‌كانى وه‌زاره‌ت نین.

هه‌روه‌ك ته‌ئكید له‌ به‌رده‌وامى كۆبونه‌وه‌كان كرا بۆزیاتر سه‌رخستنى به‌رنامه‌ى كارى وه‌زاره‌ت چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كان.

له‌كۆتایشدا وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌پێویستى زانى لێژنه‌یه‌كى باڵا پێك بهێندرێت به‌ئه‌ندامیه‌تى نوێنه‌رى داواكارى گشتى بۆتاوێكردنى ئه‌و بریارانه‌ى له‌باره‌ى یه‌كخستن و چۆنیه‌تى نوێكردنه‌وه‌ و پێدانى مۆله‌ت وداخستنیان.