وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

هه‌ولێر: دوومین كۆنفرانسى نێوده‌وڵه‌تى كوردستان بۆ شێرپه‌نجه‌ ده‌ستى به‌كاره‌كانى كرد

هه‌ولێر: دوومین كۆنفرانسى نێوده‌وڵه‌تى كوردستان بۆ شێرپه‌نجه‌ ده‌ستى به‌كاره‌كانى كرد وه‌زیرى ته‌ندروستى : له‌هه‌رێمى كوردستان 8هه‌زار توشبو به‌نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ هه‌یه‌ ویڕاى چاره‌سه‌ركردنیان 4هه‌زار نه‌خۆشى ترى به‌شه‌كانى ناوه‌راست وباشورى عێراق له‌هه‌رێم بۆچاره‌سه‌ركردن


هه‌ولێر: دوومین كۆنفرانسى نێوده‌وڵه‌تى كوردستان بۆ  شێرپه‌نجه‌ ده‌ستى به‌كاره‌كانى كرد
وه‌زیرى ته‌ندروستى : له‌هه‌رێمى كوردستان 8هه‌زار توشبو به‌نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ هه‌یه‌ ویڕاى چاره‌سه‌ركردنیان 4هه‌زار نه‌خۆشى ترى به‌شه‌كانى ناوه‌راست وباشورى عێراق له‌هه‌رێم  بۆچاره‌سه‌ركردن
له‌هه‌ولێر به‌ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ك له‌ وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێم نوێنه‌رى په‌رله‌مانى كوردستان  و 200پسپۆڕو پزیشكى بیانى و ناوه‌خۆیى  دوومین كۆنفرانسى نێوده‌وڵه‌تى كوردستان بۆ  شێرپه‌نجه‌ ده‌ستى به‌كاره‌كانى كرد بریاره‌ ماوه‌ى دووڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆئه‌مه‌ش له‌چوارچێوه‌ى بایه‌خدانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروه‌ستى به‌ چاسه‌ركردن و كه‌مكردنه‌وه‌ى توشبوان به‌شێرپه‌نجه‌ ، به‌به‌شدارى 200پسپۆِر و پزیشكى بیانى بۆماوه‌ى دوو ڕۆژ  له‌هه‌ولێر دوومین كۆنفرانسى نێو ده‌وڵه‌تى كوردستانى بۆ شێرپه‌نجه‌ ده‌ستى به‌كاره‌كانى كرد .
له‌ وته‌یه‌كدا (د.ڕێكه‌وت حه‌مه‌ ڕشید ) وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم ئاماره‌كانى توسشبوان به‌نه‌خۆشه‌ى شێرپه‌نجه‌ى خسته‌ رشوو ڕایگه‌یاند" له‌هه‌رێمى كوردستان بۆساڵى 2012 2287 كه‌س توشبو تۆماركراوه‌ به‌گشتیش له‌هه‌رێم 8هه‌زار توشبوو به‌نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ هه‌یه‌ ئه‌مه‌ جیاله‌وه‌ى نزیكه‌ى 4هه‌زار كه‌ش له‌ده‌روه‌و به‌شكانى ترى عیڕاق هاتونه‌ته‌ هه‌رێم بۆچاره‌سه‌ركردن.
وه‌زیرى ته‌ندروستى هه‌رێم ڕونیشیكرده‌وه‌ كه‌ له‌مساڵدا په‌رله‌مانى كوردستان بڕى 25ملیاردینارى بۆ كڕینى ده‌رمان و پێداویستیه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م نه‌خۆشیه‌ ته‌رخانكردووه‌ وێڕاى دروست كردنى چه‌ند نه‌خۆشخانه‌یه‌ك .
هه‌روه‌ك وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم له‌میانى كۆنگره‌یه‌كى ڕِۆژنامه‌وانیشدا كه‌وتنه‌ كارى سندوقى شیرَپه‌نجه‌ى خسته‌ڕوو ڕایگه‌یاند"  ئامانج له‌م سندوقه‌ چاره‌سه‌ركردن و دابینكردنى ده‌رمان و پێداویستیه‌كانى بۆ توشبوانى شێرپه‌نجه‌ كه‌ خۆشبه‌ختانه‌ په‌رله‌مانى كوردستان له‌بودجه‌ى ئه‌مسالأ بڕى 10ملیاردینارى بۆته‌رخانكردووه‌ ، جیاله‌مه‌ش هه‌ندى َ غه‌رامه‌ى هاتوچۆ وباج و رسومات و خاڵه‌ سنوریه‌كان له‌ %5 و چاودێرى ته‌ندروستى و گه‌ڕانه‌وه‌ى له‌ سه‌دا%10 موچه‌ى پله‌به‌رزه‌كان بۆ سندوقى شێرپه‌نجه‌ دابین كراوه‌ .
پسپۆِڕێكى نه‌خۆشیه‌كانى شێر په‌نجه‌ ڕوونیده‌كاته‌وه‌ ساڵا له‌دواى سالأ ڕێژه‌ى نه‌خۆشیه‌كانى شێرپه‌نجه‌ ڕوو له‌زیاد بوون هۆكاره‌كه‌شى له‌هه‌رێمى كوردستان بۆ ماوه‌یى و بونى گارگه‌ى زۆر و كه‌مى سه‌وزایى و خواردن و جگه‌ره‌كێشان و وه‌رزش نه‌كردن گه‌ڕانده‌وه‌ .
به‌ پێى توێژینه‌وو ڕاپۆرته‌نێوده‌وڵه‌تیى و جیهانیه‌كان ساڵانه‌له‌ هه‌ر 100هه‌زاركه‌س ) 100كه‌س توشى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ ده‌بێت به‌ته‌نیاش له‌ساڵى 2008 له‌جیهان 7ملیۆن 600هه‌زار كه‌س مردوون ،له‌میانه‌ى به‌ڕێوه‌چوونى دوومین كۆنفرانسى نێوده‌وڵه‌تى كوردستان بۆ شێرپه‌نجه‌ ش چه‌ندین توێژینه‌و دیراسه‌ له‌ماوه‌ى دووڕۆژى كۆنفرانس بۆ چاره‌سه‌ركردن و چۆنیه‌تى كه‌مكردنه‌وه‌ى ڕێژه‌ى  نه‌خۆشیه‌كه‌ له‌هه‌رێم ده‌خررێته‌ ڕوو.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت