وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى نه‌خشه‌ى ته‌ندروستى هه‌رێم به‌هاوكارى وو‌ڵاتى ئه‌ڵمانیان داده‌نێت
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى نه‌خشه‌ى ته‌ندروستى هه‌رێم به‌هاوكارى وو‌ڵاتى ئه‌ڵمانیان داده‌نێت
به‌مه‌به‌ستى گرنگیدانى زیاتر به‌كه‌رتى ته‌ندروستى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم چه‌ند پرۆژه‌یه‌كى گرنگ ده‌خاته‌روو بۆئه‌مه‌ش ئه‌مرۆ 13-9-2011 له‌دیوانى وه‌زاره‌ت (د. تاهیرهه‌وارمى وه‌زیرى ته‌ندروستى) پێشوازى كرد له نوێنه‌رى حكومه‌تى به‌ریتانیا بۆدڵنیاى جۆرى له‌دیدارێكدا گفتوگۆله‌باره‌ى پێشخستن و به‌رو پێش بردنى كه‌رتى ته‌ندروستى له‌هه‌رێمى كوردستان كرا به‌تایبه‌ت دابین كردنى مافه‌كانى نه‌خۆش له‌نه‌خۆشخانه‌و ئه‌ركى پزیشك له‌چاره‌سه‌ركردنى هاوڵاتیان له‌كاتى سه‌ردانى كردنیان،
هه‌رله‌و دیداره وه‌فدیى میوان كه‌رتى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستانیان به‌رزنرخاند كه‌ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه پێشكه‌وتنى به‌رچاوى به‌خۆیه‌وه بینیوه، له‌به‌رامبه‌ریشدا وه‌زیرى ته‌ندروستى ستایشى كاره‌كان وهاوكارى كردنى حكومه‌تى به‌ریتانیاى كرد كه‌به‌رده‌وام پشتوپه‌ناى حكومه‌ت وگه‌لى كورد بونه.
هه‌رئه‌مرۆ 13-9-2011 د.تاهیر هه‌وارمى وه‌زیرى ته‌ندروستى چاوى كه‌وت به نوێنه‌رى بانكى نێوده‌وڵه‌تى له‌دانیشتنێكدا باس له دواین پێشهاته‌كانى بوارى ته‌ندروستى كرا به‌تایبه‌ت كاروچالاكیه‌كانى ئه‌م ساڵى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كه‌خۆى له‌دروستكردنى چه‌ندان نه‌خۆشخانه‌و بنكه‌ى ته‌ندروستى ده‌بینێته‌وه جگه‌له دابین كردنى ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى.
له‌به‌شێكى دانیشتنه‌كه نوێنه‌رى بانكى نێوده‌وڵه‌تى به‌جێگه‌یاندن وته‌واو بونى سه‌نته‌رى فریاگوزارى خێراى به‌ده‌ست كه‌وێتێكى گرنگى كه‌رتى ته‌ندروستى دایه‌قه‌ڵه‌م بۆ هه‌رێم و سه‌رجه‌م ناوچه‌كانى عێراق ، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه د.تاهیر هه‌وارمى وه‌زیرى ته‌ندروستى داواى له بانكى نێوده‌وڵه‌تى و رێكخراوى یونۆپس كرد هه‌رچى زوتره پرۆژه ته‌واونه‌كراوه‌كان به‌جێ بگه‌یه‌نن بۆئه‌وه‌ى بكه‌وێته خزمه‌ت هاوڵاتیان بۆچاره‌سه‌ركردنى و له‌خۆگرتنى نه‌خۆش.
له‌لایه‌كى تریشه‌وه هه‌ر ئه‌مرۆ 13-9-2011 د.تاهیر هه‌وارمى وه‌زیرى ته‌ندروستى پێشوازى كرد له كونسوڵى گشتى ئه‌ڵمانیان له‌شارى هه‌ولێر له‌دانیشتنێكدا كه‌نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى فیدراڵى بۆهاوكارى ئابورى ئه‌ڵمانیا ئاماده‌ى بوو باس له چۆنیه‌تى پێشخستنى كه‌رتى ته‌ندروستى كرا، به‌تایبه‌ت له‌بواره‌كانى دابین كردنى دڵنیاى ته‌ندروستى و به‌گه‌رخستنى به‌رنامه‌ى تواناسازى بۆبه‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى پزیشك وكارمه‌ندانى ته‌ندروستى و دابین كردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ئه‌و نه‌خۆشخانانه‌ى پێویستیان به‌چاككردنه‌وه‌هه‌یه،له‌گه‌ڵ راهێنانى به‌رێوه‌به‌رانى نه‌خۆش خانه‌كان بۆئه‌وه‌ى له‌و سیسته‌مه پێشكه‌وتوه شاره‌زابن كه ووڵاتان كارى پێده‌كه‌ن له‌چۆنیه‌تى به‌رێوه‌بردنى نه‌خۆشخانه‌كانیان، له‌ته‌وه‌رێكى تر‌ى دیداره‌كه وه‌فدى میوان بریارى دانانى نه‌خشه‌یه‌كى ته‌ندروستاین كرد بۆهه‌رێمى كوردستان، كه‌له‌رێگه‌ى ئه‌و به‌رنامه‌یه‌وه ده‌توانرێت روپێوو ئاماره‌كانى بوارى ته‌ندروستى هه‌رێم بكرێت.
ڕاگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى