وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

وه‌زیرى ته‌ندروستى كارده‌كه‌ین بۆ به‌ره‌وپێشبردنى پزیشكى خێزانى له‌كوردستان


 وه‌زیرى ته‌ندروستى كارده‌كه‌ین بۆ به‌ره‌وپێشبردنى پزیشكى خێزانى له‌كوردستان
ئه‌مرۆ 13-1-2015 له‌دیوانى وه‌زاره‌ت د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى سه‌رپه‌رشتى كۆبونه‌وه‌یه‌كى كرد كه‌به‌رێوه‌به‌رانى گشتىكاروبارى ته‌ندروستى و پلاندانان ئاماده‌یى بوون، به‌مه‌به‌ستى پێشخستنى پلانى سترتیژى بۆ به‌ره‌وپێشبردنى پزیشكى خێزانى له‌كوردستان. له‌میانى به‌رێوه‌چوونى كۆبونه‌وه‌كه‌ گفتوگۆله‌باره‌ى میكانزیمى كاركردنى به‌رده‌وام كرا بۆزیاتر به‌ره‌وپێشبردنى پزیشكى خێزانى له‌هه‌رێمى كوردستان به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌م پرۆژه‌یه‌ سودێكى زۆر به‌هاوڵاتیان ده‌گه‌یه‌نێت به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌تن.