وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌ست خۆشى له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر_ به‌شى نه‌هێشتنى تاوان ده‌كات


دوابه‌دواى رووداوى رفاندنى منداڵێكى تازه‌ له‌دایك بوو له‌نه‌خۆشخانه‌ى له‌دایكبونى هه‌ولێر له‌چه‌ند رۆژى رابردوودا، وه‌به‌هۆى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى خێرایى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر- به‌شى نه‌هێشتنى تاوان بۆدۆزینه‌وه‌ى منداڵه‌كه‌ و ده‌ست گیر كردنى رفێنه‌ره‌كه‌،
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌نوسراوێكدا سوپاس و پێزانینى خۆى ئاراسته‌ى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر به‌شى نه‌هێشتنى تاوان ده‌كات و ده‌ست خۆشى له‌ به‌رپرس و پۆلیس و كارمه‌ندانى ئه‌و به‌شه‌ده‌كات، هیواى سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامیان بۆ ده‌خوازیت له‌كاره‌كانیان بۆپاراستنى ئاسایش و ئارامى هاوڵاتیان.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
28-4-2013