له‌سه‌ر راسپارده‌ى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دكتور رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم له‌په‌یوه‌ندیه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى پارێزگاى سه‌لاحه‌دین ئاماده‌یى ته‌واوى هه‌رێمى كوردستانى بۆ
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاماده‌یه هاوكارى لیقه‌وماوانى لافاوه‌كه‌ى پارێزگاى سه‌لاحه‌دین بكات
له‌سه‌ر راسپارده‌ى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دكتور رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم له‌په‌یوه‌ندیه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى پارێزگاى سه‌لاحه‌دین ئاماده‌یى ته‌واوى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هاوكارى كردنى ئه‌و پارێزگایه خسته‌ڕوو له لایه‌نى ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى و تیمى پزیشكى پێویست بۆ به‌هاناوه‌چوونى لێقه‌وماوانى ئه‌و پارێزگایه و هه‌ر جۆره هاوكاریه‌كیش كه ده‌سه‌ڵاتى ته‌ندروستى له‌م پارێزگایه به‌پێویستى بزانێت،
له‌به‌رمبه‌ردا به‌رێز دكتور رائد ابراهیم به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى پارێزگاى سه‌لاحه‌دین زۆر سوپاسى هه‌ڵویستى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زیرى ته‌ندروستى هه‌رێمى كرد بۆ ئه‌و به‌ده‌نگه‌وه هاتنه‌یان و ته‌ئكیدیشى له‌سه‌ر هاوكارى هه‌ماهه‌نگى نێوان هه‌ردوولاكرد،
شایه‌نى باسه به‌هۆى ئه‌و شه‌پۆله بارانبارینه زۆره‌ى كه‌چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر هه‌رێمى كوردستان و به‌شێك له ناچه‌كانى تر‌ى عێراقى گرته‌وه زیانى مادى به‌دواى خۆیدا هێنا و له‌رۆژانى 27-1 تا 2-2 بۆهۆى شه‌پۆلى باران بارین و لافاو له پارێزگاى سه‌لاحه‌دین زیانێكى زۆرى به‌ركه‌وت به‌وهۆیه‌شه‌وه زیاتر له 6 هه‌زار خێزان ئاواره‌بون و ماله‌كانى خۆیان جێهێشت به‌هۆى لافاوه وه.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت
3-2-2013