وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

دواى زیاتر له‌ 30 ساڵ خزمه‌ت كردن به‌ دانیشتوانى هه‌رێمى كوردستان وعێراق دوباره‌ نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه‌

بۆزیاتر خزمه‌ت كردنى دانیشتوانى هه‌رێمى كوردستانوعێراق دوباره‌ نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى شارى هه‌ولێر نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه‌ له‌لایه‌ن ئه‌وكمپانیاییه‌ى كه‌له‌رابردوو دروستى كردوه‌،


بۆزیاتر خزمه‌ت كردنى دانیشتوانى هه‌رێمى كوردستانوعێراق دوباره‌ نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى شارى هه‌ولێر نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه‌ له‌لایه‌ن ئه‌وكمپانیاییه‌ى كه‌له‌رابردوو دروستى كردوه‌، 
ئه‌مرۆ 26-3-2013 له‌دیوانى وه‌زاره‌ت د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى پێشوازى كرد له‌ نوێنه‌رى كۆمپانیای مارۆبینى یابانى كه‌نه‌خۆشخانه‌ى رزگاریان له‌شارى هه‌ولێر دروست كردوه‌،
له‌دیدارێكدا كه‌هه‌ریه‌ك له‌به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر و به‌رێوه‌به‌رى گشتى كاروبارى ته‌ندروستى له‌وه‌زاره‌ت ئاماده‌یى بوون گفتوگۆله‌باره‌ى چۆنیه‌تى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌كرا كه‌ ماوه‌ى زیاتر له‌ 30 ساڵه‌ خزمه‌ت به‌ دانیشتوانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌كات،
د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى جیا له‌ده‌ست خۆشى له‌كۆمپانیاى ناوبراوهاوكات داواى لێكردن كاربكه‌ن بۆ دوباره‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى به‌شێوه‌یه‌مى پێشكه‌وتو، 
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ فوجى مۆرى نوێنه‌رى كۆمپانیا یابانیه‌كه‌ سه‌رسامى خۆى به‌پێشكه‌وتنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى كه‌ تا ئێستاش ژماره‌یه‌ك له‌مۆمپانیاكانى ووڵاته‌كه‌ى ترسى نائارامیان هه‌یه‌، بۆئه‌مه‌ش وتى دڵخۆشم كه‌به‌ئازادى و هێمنى وئارامى خه‌لك ده‌بین وژیان به‌شێوه‌یه‌كى زۆر پیچشكه‌وتوو گوزه‌رده‌كات، 
به‌لێنیشدا له‌كاتى گه‌رانه‌وه‌ى بۆ ووڵاته‌كه‌ى په‌یامى ئه‌و پێشكه‌وتن و پێشوه‌چونه‌ به‌ گروپى كۆمپانیاكانى بدات تاوه‌كو له‌هه‌رێمى كوردستان كارى وه‌به‌رهێنان ئه‌نجامبده‌ن،
پاشان وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌وه‌فدى میوانى راگه‌یاندن وه‌ك حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و به‌تایبه‌ت وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كارئاسانى بۆ هه‌مووئه‌وكۆمپانیایانه‌ ده‌كه‌ین كه‌مه‌به‌ستیانه‌ خزمه‌ت به‌ هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن له‌رێگه‌ى پرۆژه‌كانیان،
له‌ته‌ورێكى ترى دیداره‌كه‌ باس له‌چۆنیه‌تى نۆژنكرنه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى كرا كه‌ به‌شێوه‌یه‌كى پێشكه‌وتوو سه‌رده‌میانه‌ بۆئه‌وه‌ى به‌دوباره‌ له‌خزمه‌ته‌كانى بوارى ته‌ندروستى به‌رده‌وام بێت و هاوڵاتیان بتوانن سودى لێوه‌ربگرن به‌ پشت به‌ستن به‌ كوالیتى به‌رز و خزمه‌ت گوزاریه‌كانى ئه‌و كۆمپانیایه‌ى ئه‌ركى دوباره‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ده‌گرێته‌ ئه‌ستۆ.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت