وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى نۆرینگه‌ى راوێژكارى تاقیگه‌ى ناوه‌ندى هه‌ولێر كرده‌وه‌.

له‌چوارچێوه‌ى هه‌وڵه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بۆ باشتركردنى ره‌وشى ته‌ندروستى و پێشكه‌ش كردنى خزمه‌ت گوزاریه‌كانى ئه‌و كه‌رته‌ به‌دانیشتوانى هه‌رێمى كوردستان،

ئه‌مرۆ 2-12-2012 له‌مه‌راسیمێكدا به‌ئاماده‌بوانى د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم و به‌رێوه‌به‌رى گشتى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رێوه‌به‌رانى گشتى نۆرینگه‌ى راوێژكارى تاقیگه‌ى ناوه‌ندى هه‌ولێر كرایه‌وه‌،
له‌میانى كردنه‌وه‌ى نۆرینگه‌كه‌ش د. رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى ئاماژه‌ى به‌گرنگى كردنه‌وه‌ى نۆرینگه‌كه‌كرد بۆزیاتر خزمه‌ت كردنى هاوڵاتیانى شارى هه‌ولێر، وتیشى له‌مه‌وداو هاولاتیان ده‌توانن دواى ده‌وامى ئاسایى سه‌ردانى ئه‌و تاقیگه‌یه‌ بكه‌ن و پشكنین به‌نرخێكى كه‌م ئه‌نجامبده‌ن.

له‌كۆتایش یه‌كه‌یه‌كه‌ به‌شه‌كانى ئه‌و تاقیگه‌یان به‌سه‌ركرده‌وه‌ كه‌به‌سیته‌مى داتا بیس كارده‌كات و له‌ماوه‌یه‌كى زۆر كه‌مدا ئه‌نجامى پشكنینه‌كان ئاشكراده‌كات.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت