وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

وه‌زیرى ته‌ندروستى :داواكارین پزیشك وكارمه‌ندانى ته‌ندروستى زیاتر خزمه‌ت به‌ هاوڵاتیان بكه‌ن

بۆئاگاداربون له‌ كه‌م و كوریه‌كان وه‌زیرى ته‌ندروستى سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى راپه‌رین و فریاكه‌وتنى ناوه‌ندى هه‌ولێرى كرد بۆئاگاداربون له‌ كێشه‌وگرفته‌كان و كه‌م و كوریه‌كانى نه‌خۆشخانه‌كه‌كانى شارى هه‌ولێر د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى


وه‌زیرى ته‌ندروستى :داواكارین پزیشك وكارمه‌ندانى ته‌ندروستى زیاتر خزمه‌ت به‌ هاوڵاتیان بكه‌ن
بۆئاگاداربون له‌ كه‌م و كوریه‌كان وه‌زیرى ته‌ندروستى سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى راپه‌رین و فریاكه‌وتنى ناوه‌ندى هه‌ولێرى كرد
بۆئاگاداربون له‌ كێشه‌وگرفته‌كان و كه‌م و كوریه‌كانى نه‌خۆشخانه‌كه‌كانى شارى هه‌ولێر د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى سه‌ردانى هه‌ریه‌ك له‌ نه‌خۆشخانه‌ى راپه‌رینى مندالان و فریاكه‌وتنى ناوه‌ندى هه‌ولێر كرد و داواى له‌ به‌رێوه‌به‌ر و پزیشك وكارمه‌ندان كرد به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر خزمه‌ت كردنى هاوڵاتیان و ئه‌و كه‌سانه‌ى پێویستیان به‌ چاره‌سه‌رى پزیشكى هه‌یه‌،  د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌مه‌یدانیه‌ سه‌ره‌تا سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى راپه‌رینى كرد و له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ر و پزیشك و كارمه‌ندان باسى له‌ چۆنیه‌تى پێشخستنى بوارى ته‌ندروستى و باشتركردنى خزمه‌ت گوزاریه‌كانى ته‌ندروستى له‌بوارى منداڵان كرد له‌نه‌خۆشخانه‌كه‌ له‌رێگه‌ى چاره‌سه‌ركردن و پێدانى ده‌رمان و چاره‌سه‌رى به‌نه‌خۆش، هاوكات دوپاتیشى كرده‌وه‌ پێویست پزیشك و كارمه‌ندى ته‌ندروستى به‌دڵێكى كراوه‌ تر خزمه‌ت به‌ نه‌خۆش بكات و رێنمایى و رۆشنبیرى ته‌ندروستى بدات به‌رله‌ پێدانى چاره‌سه‌ر له‌رێگه‌ى ده‌رمان، هه‌رله‌نه‌خۆشخانه‌ى راپه‌رینى مندالان د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى چاوى به‌ژماره‌یه‌ك نه‌خۆش كه‌وت وكه‌س وكارى دڵنیاكرده‌وه‌ كه‌ رۆژ له‌دواى رۆژ ئاستى پزیشكى و ره‌وشى ته‌ندروستى هه‌رێم به‌ره‌وه‌ پێش ده‌چێت، بۆئه‌مه‌ش  داواشى لێكردن له‌كاتى هه‌ست كردن به‌په‌تاو نه‌خۆشى سه‌ردانى ده‌رمانخانه‌و نه‌خۆشخانه‌كان و بنكه‌ى ته‌ندروستى بكه‌ن بۆئه‌وه‌ى له‌جۆرى ده‌رمان و چاره‌سه‌ریه‌ پزیشكیه‌كان دڵنیابن.
پاشان سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى ناوه‌ندى هه‌ولێرى كرد و له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ر و پزیشكان و كارمه‌ندان یه‌كه‌یه‌كه‌ به‌شه‌كانى به‌سه‌ركرده‌وه‌، داواشى لێكردن په‌له‌بكرێت له‌نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى بۆئه‌وه‌ى له‌كاتێكى زوو هاوڵاتى بتوانێت سه‌ردانى بكات و چارسه‌رى نه‌خۆشیه‌كانى بكات.  سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى مه‌یدانى بۆنه‌خۆشخانه‌و بنكه‌ ته‌ندروستیه‌كان به‌ووته‌ى د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى بۆ زیاتر ئاگادابونه‌ له‌كێشه‌وگرفته‌كانى بوارى ته‌ندروستى و دۆزینه‌وه‌ى ئالیه‌تى چاره‌سه‌رى گونجاو بۆیان، هه‌روه‌ك به‌رێوه‌به‌ر و پزیشكان وكارمه‌ندانى ته‌ندروستى ده‌ستخۆشیان له‌وه‌زیرى ته‌ندروستى ده‌كه‌ن كه‌له‌نزیكه‌وه‌ گوێبستى داواو داخوازیه‌كانیان ده‌بێت داواشیان كرد سه‌ردانى له‌وشێوه‌یه‌ك زیاتر بێت بۆئه‌وه‌ى  ده‌ستنیشانى كه‌م و كوریه‌كان بكرێت و كارى زیاتر بكرێت بۆ پێشخستنى بوارى ته‌ندروستى له‌هه‌رێمى كوردستان.

راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت