له‌مه‌راسیمێكدا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى گرێبه‌ستى دابین كردنى 270 ئامێرى لولپێچ بۆ منداڵانى نابیست واژووكرد
وه‌زیرى ته‌ندروستى : تا ئێستا نزیكه‌ى 100 هه‌زار نه‌شته‌رگه‌رى نیمچه تایبه‌ت كراوه
د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید: كارده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ى نه‌خۆش پێویستى به‌ده‌ره‌وه‌ى ووڵات نه‌بێت
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى گرێبه‌ستى دابین كردنى270 گوێى ناوه‌وه‌ى بۆمنداڵانى نابیست واژووكرد و بریاریشه له‌هه‌رێمى كوردستان 3 سه‌نته‌رى تایبه‌ت چاره‌سه‌رى ئه‌و نه‌خۆشیه بكرێته‌وه، وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمیش راى گه‌یاند تا ئێستا نزیكه‌ى 100 هه‌زار نه‌شته‌رى نیمچه تایبه‌ت كراوه له‌گه‌ڵ ناردنه‌ده‌روه‌ى ژماره‌یه‌كى زۆرى نه‌خۆش كه‌له‌هه‌رێم چاره‌سه‌ریان نیه.
وتیشى وه‌ك قۆناغى یه‌كه‌م 50 منداڵ ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریان بۆده‌كرێت وپزیشك وكارمه‌ندانى ته‌ندروستى و ده‌رونناسانیش له‌رێگه‌ى خول و راهێنان ئاستى زانستیان به‌زرده‌كرێته‌وه.
به‌ئامانجى پێشكه‌شكردنى خزمه‌ت گوزارى ته‌ندروستى بۆهاوڵاتیان و دابین كردنى چاره‌سه‌رى پێویست بۆ منداڵانى نابیست وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى گرێبه‌ستێكى به‌بڕى 5 ملیار و 62 ملیۆن دینار له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى القصوره ى بریكارى سه‌ره‌كى كۆمپانیاى كۆكله‌رى ئوستراڵى واژووكرد به‌مه‌به‌ستى دابین كردنى 270 لولپێچ بۆگوێى ناوه‌وه‌ى منداڵانه‌ى نابیستن.
له‌میانى واژووكردنى گرێبه‌ستى دابین كردنى گوێى ناوه‌وه بۆ منداڵانى نابیست د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى باسى له گرنگى واژووكردنى گرێبه‌سته‌كه‌كرد و راى گه‌یاند وه‌ك قۆناغى یه‌كه‌م 50 منداڵ له‌رێگه‌ى نه‌شته‌رگه‌ریه‌وه سیسته‌مى لولپێچ یان بۆ داده‌نرێت دواتر له‌رێگه‌ى پسپۆرانى بیانى خول و راتهێنان به پزیشك و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى ده‌روننسان ده‌وترێته‌وه بۆزیاتر به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستیان و وه‌رگرتنى زانیارى پێویست له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریانه.
وه‌زیرى ته‌ندروستى هه‌رێم راشى گه‌یاند بریاره له‌هه‌رێمى كوردستان سێ سه‌نته‌رى چاره‌سه‌رى ئه‌م نه‌خشیه له‌كوردستان بكرێته‌وه له‌گه‌ڵ دابین كردنى پێداویستى پێشكه‌وتوى پزیشكى، وتیشى به‌پێى زانیاریه‌كان له‌ئێستادا نزیكه‌ى 1000 منداڵى كێشه‌یان له گوێى ناوه‌وه‌هه‌یه،
سه‌باره‌ت به هه‌نگاوه‌كانى وه‌زاره‌ت بۆ باشتركردنى ره‌وشى ته‌ندروستى و هاوكارى كردنى هاوڵاتیان به‌تایبه‌ت ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رى و چاره‌سه‌رانه‌ى له‌كوردستان ناكرێت، دكتور رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وتى تائێستا نزیكه‌ى 100 هه‌زار نه‌شته‌رگه‌رى نیمچه تایبه‌ت كراوه له‌گه‌ڵ كه‌م كردنه‌وه‌ى نرخى نه‌شته‌رگه‌رى و ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى پێویستیان به چاره‌سه‌رى پزیشكى هه‌یه.