وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

وه‌زیرى ته‌ندروستى: تائێستا هیچ بریارێك له‌باره‌ى راگرتنى گه‌شتى حه‌ج نه‌دراوه‌


وه‌زیرى ته‌ندروستى: تائێستا هیچ بریارێك له‌باره‌ى راگرتنى گه‌شتى حه‌ج نه‌دراوه‌
د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید:هیچ حاله‌تێكى نه‌خۆشى كۆرۆنا له‌هه‌رێم تۆمارنه‌كراوه‌
له‌راگه‌یاندراوێكى رۆژنامه‌وانیدا د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى ده‌نگۆى راگرتنى گه‌شتى حه‌ج ى ره‌تكرده‌وه‌، ته‌ئكیدى كردوه‌ كه‌رۆژانه‌ چاودێرى ره‌وشى ته‌ندروستى وولاتى سعودیا ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ى له‌بارى ته‌ندروستى هاوڵاتیانى هه‌رێم دڵنیابین و دوربن له‌نه‌خۆشى كۆرۆنا، هه‌روه‌ها هه‌ر بریارێك و كارێك له‌پێناو ته‌ندروستى هاوڵاتیان بێت جێبه‌جێ ده‌كه‌ین،
له‌باره‌ى راگرتنى گه‌شتى عومره‌ وه‌زیرى ته‌ندروستى ئاماژه‌ى به‌هه‌ماهه‌نگى وهاوكارى نێوان هه‌ریه‌ك له‌لێژنه‌ى باڵاى فه‌تواى هه‌رێم وسه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وه‌زاره‌ته‌كانى ناوخۆ و ئاوقاف و كاروبارى ئاینى كرد كه‌به‌باش زانرا گه‌شتى عومره‌ بۆماوه‌یه‌كى كاتى رابگیرێت،
وتیشى له‌ئێستادا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى و لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان له‌كارداین له‌پێناو پاراستنى ته‌ندروستى هاوڵاتیانى هه‌رێم و جێبه‌جێ كردنى ئالیه‌تى  رێگرى له‌بڵاوبونه‌وه‌ و سه‌رهه‌ڵدانى ڤایرۆسى كۆرۆنا.
هه‌ر له‌راگه‌یاندراوه‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید داواى له‌و كه‌سانه‌ كرد كه‌له‌وولاتى سعودیا گه‌راونه‌ته‌وه‌ له‌كاتى هه‌ستكردنیان به‌نیشانه‌كانى ئه‌و نه‌خۆشیه‌ سه‌ردانى نزیكترین نه‌خۆشخانه‌ وسه‌نته‌رى ته‌ندروستى بكه‌ن بۆئه‌وه‌ى له‌بارى ته‌ندروستیان دڵنیابین.